جه‌سته‌ی مرۆڤ كه زۆرینه‌ی له ئاو پێك دێت، ده‌بێته هه‌میشه ته‌ڕ بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بێت، بۆیه گرنگترین و سه‌ره‌كیترین پێداویستییه كه نابێ فه‌رامۆش بكرێ، به‌ڵام توێژه‌ران ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه كاتی خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێ چۆن دابه‌ش بكرێ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، هەوڵ بدە كە بەیانیان پێش ژەمی خۆراك نزیكەی 350 میللیلیتر كە دەكاتە پەرداخێك و نیو بخۆیته‌وه، چونكە لەكاتی شەودا لەش شلە ون دەكات كە دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی توانای خانەكانی مێشك.
یەکەم پێویستیی جەستە ئاوە، بۆیە پێویستە بە گرنگییەوە بخورێتەوە
خواردنەوەی ئاو لەگەڵ دەستپێكی ڕۆژدا دوورت دەخاتەوە لەخواردنەوەی قاوە یان چایەكی خەست بەمەبەستی هاندان یان نوێبوونەوەی چالاكی خانەكانی مێشك.
باشترین كاتەكان بۆ خواردنەوەی ئاو بریتین لە:
- نیو كاتژمێر پێش ژەمە سەرەكییەكانی خۆراك.
- پەرداخێك ئاو بەر لەچوونە ناو گەرماو.
- پێش دەستكردن بەمەشقی وەرزشی و لەكاتی مەشق و لەپاش مەشقی وەرزشیدا.
- لەكاتی ئارەقەكردندا.
- لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
- خواردنەوەی پەرداخێك ئاو پێش نوستن.
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ش كه ته‌واوی ئه‌و بۆچوونانه‌ی پێشوو ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه هه‌رگیز زیاد له پێویستی لاشه‌ی خۆت ئاو مه‌خۆ، كه‌ی زانیت هه‌ستی تینوێتیت بۆ دروست بووه ئاو بخۆ و هه‌رگیز زێده‌ڕۆیی تێدا مه‌كه، چونكه ده‌بێته هۆی نه‌مانی خوێ له جه‌سته و ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.