جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، له به‌رانبه‌ر خۆهه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی له كۆنگره‌دا، داوای كردووه كوڕه‌كانی بكرێن به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌یش ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر كۆنگره كرابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر خۆهه‌ڵنه‌بژارنه‌وه‌ی بۆ كۆنگره‌ی چواری حزبه‌كه‌یان، داوای كردووه به‌شێوه‌ی ته‌وافووق دوو كوڕه‌كه‌ی یه‌كێكیان بكرێته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌وی تریشی بكرێته سه‌ركردایه‌تی.
تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، تا ئێسته ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر هیچ كام له پرسه‌كان بۆ پێش كۆنگره نه‌كراوه.
لای خۆیه‌وه ڕاهی ره‌هبه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن پێش كۆنگره.
زیاتر گوتی، كوتله‌كان ده‌یانه‌وێت پێش كۆنگره لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی بێ كێشه‌و كه‌موكوڕی ئه‌نجام بده‌ین.
هاوكات د. بڕیار ڕه‌شید، گوته‌بێژی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دواخستنی كۆنگره له ده‌سه‌ڵاتی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدایه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ نیه‌تێك بۆ دواخستنی كۆنگره نییه.
بڕیاره یه‌كێتی هه‌فته‌ی داهاتوو كۆنگره ببه‌ستێ، ململانێی نێوان باڵه‌كان ئه‌گه‌ری دواخستنی كۆنگره‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و حزبه و مه‌ترسییه‌كان زیاتر بوون بۆ ئینشیقاق و لێكترازانی زیاتر.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا