گه‌وره كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی بووكه‌ڵه‌ی سێكسی له دنیا زانیاری زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه خه‌ڵكی به لێشاو له ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ریان دوور ده‌كه‌ونه‌وه و ڕوویان له كڕینی بووكه‌ڵه سێكسییه‌كان كردووه.
لوی لۆڤ دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیای "سیلیكۆن لۆفرز" به ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی ستار"ی ڕاگه‌یاندووه، كه خه‌ریكه خه‌ڵكی به ته‌واوی ده‌سبه‌رداری پێوه‌ندییه هاوسه‌ری و خۆشه‌ویستییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌بن و ڕوو له هاوبه‌شیكردنی ژیانیان له‌گه‌ڵ بووكه‌ڵه سێكسییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئێسته به ته‌واوی ڕووی داوه و خه‌ڵكێكی زۆر به پاره‌یه‌كی باش بووكه‌ڵه سێكسییه‌كان ده‌كڕن و ده‌سبه‌رداری هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كانیان ده‌بن.
خه‌ڵكی به لێشاو ڕوو له كڕینی ئه‌و بووكه‌ڵانه ده‌كه‌ن و واز له هاوسه‌ره‌كانیان دێنن
زیاتر گوتی، بووكه‌ڵه سێكسییه ڕۆبۆته‌كان كه به‌م دواییه له چین به‌رهه‌مهێنراون، به ته‌واوی له واقیع و مرۆڤی ئاسایی نزیكن و هه‌موو ئه‌و جووڵه و هه‌نگاوانه‌ی پێویسته ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌مشێوه‌یه بوونه‌ته دڵخوازی سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان، كۆمپانیا فرۆشیاره‌كانی ئه‌م جۆره بووكه‌ڵانه له دنیا به به‌رده‌وامی داوای به‌رهه‌می زۆرتر ده‌كه‌ن، به‌هۆی زۆری كڕیار و خواست له‌سه‌ریان.
خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه، كه به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامی ده‌مه‌قاڵه و نه‌گونجان، خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری دنیا له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر گۆشه‌گیری و ژیانیان له‌گه‌ڵ رۆبۆته‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یشی به كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ سه‌ر داهاتووی مرۆڤایه‌تی ناوبرد.