حكوومه‌تی چین ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێك دا بۆ گۆڕینی كه‌شوهه‌وای ئه‌و وڵاته به تێچووی 168 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی راكێشانی باران و به‌فر بۆ رووبه‌ڕێكی به‌قه‌د رووبه‌ری فڕه‌نسا له خاكی چین.
ئه‌و پڕۆگرامه‌ی كه گه‌وره‌ترینه و جێبه‌جێكردنی سێ ساڵی پێویسته، پشت به به‌كارهێنانی چوار فڕۆكه‌ی نوێ و هه‌شت كۆپته‌ری ده‌ستكاریكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و 897ى سه‌كۆی هاوێشتنی مووشه‌ك و هه‌زار و 856 ئامێری به‌ستراو به كۆنتڕۆڵكردنی دیجیتاڵ ده‌به‌ستێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی رۆژنامه‌ی "ساوس چاینا پۆست"ی ناوه‌خۆیی چینی.
به به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ی گۆڕینی كه‌شوهه‌وا فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی چینی پێشبینی ده‌كات كه رێژه‌ی بارانبارین له چین 10% زیاد بكات له ناوچه‌یه‌ك كه رووبه‌ره‌كه‌ی 960 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه.
چین یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی روویان له دابارینی ده‌ستكرد كردووه به هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه كه پرۆسه‌كه‌ش پشت به به‌كارهێنانی هانده‌ر وه‌ك به‌فری وشك بۆ هاندانی دابارین ده‌به‌ستێت، پرۆسه‌ی گۆڕینی كه‌شوهه‌واكه هه‌روه‌ها پڕژاندنی ماده‌ی كیمیایی له ئاسمان ده‌گرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش یاریده‌ره بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا له ته‌می دووكه‌ڵاوی.