راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوا له لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات، ناکۆکییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ پارێزگاریكردن لەدەستکەوتەکان.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: بە توندی تەقینەوە دڕندانەکەی حەسەکە شەرمەزار دەکەم، پێویستە لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوا ناکۆکییەکانیان وەلاوە بنێن بۆ پارێزگاریكردن لەدەستکەوتەکان.
سه‌عات نۆی شەوی ڕابردوو، لە شاری حەسەکە، رۆژئاوای کوردستان، خۆکوژێک لە ئاهەنگێکدا خۆی تەقاندەوە و له ئاكامدا 25 كه‌س شه‌هید بوون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، دواتر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕاگه‌یاند.
وشه/ كوردۆ شابان