سعوودیە.. ملوانكەی زێڕ لە ملی مەڕ دەکرێت

:: PM:12:07:17/10/2016 ‌

ئەم گرتە ڤیدیۆییە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوە و بە شێوەیەكی فرەوان لەلایەن بەكارهێنەرانەوە ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت، تێیدا كۆمەڵێك مەڕ بە ملوانكەی زێڕەوە دەردەكەون.

بە گوێرەی زانیارییەكان، پیاوێكی سەرمایەداری سعوودیە خاوەنی ئەو پەزانەیە، گرتە ڤیدیۆكەش لە كاتی خستنەڕووی مەڕەكان لەلایەن خاوەنەكەیانەوە، لە یەكێك لە بازاڕەكانی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی ئەو وڵاتە تۆمار كراوە.

سەرچاوە: سپوتنیك.



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی