وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارێك ماوه‌ی مانگێكی تر له‌باره‌ى وه‌رگرتنی باج درێژ ده‌كاته‌وه.
كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسەمبەر، به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى كه ده‌ست "وشه" كه‌تووه، تێدا به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی یاسایی باجده‌ران له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه تا كۆتایی مانگ درێژكراوه‌ته‌وه.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، بە نووسراوێكی به واژووی دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانوەبەرەی میری ده‌ركردووه كه تیایدا بڕیار دراوه بە درێژكردنەوەی ماوەی یاسایی باجدەران بۆ ماوەی مانگێكی تر، كە لە یه‌كی كانوونی یەكەمەوە دەست پێ دەكات تا 31ی كانوونی یەكەم.
نووسراوه‌كه ئاڕاسته‌ی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەكانی باجی دەرامەت و كۆمپانیاكان و گەورە باجدەران كراوه، بڕیارەكە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی كارمەندانی كەرتی تایبەت ناگرێتەوە.