پسپۆرانی بواری ئاسایشی ته‌كنه‌لۆجیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێسته مۆبایله زیره‌كه‌كان بوونه‌ته ئامانجی گرووپه‌كانی هاككردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خه‌نه ڕوو، تا به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانه و زانیارییانه زوو فریا بكه‌ون و بزانن كه هاككراون.
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هاككردنی
مۆبایله زیره‌كه‌كان له ڕێی ئه‌و به‌رنامه ڤایرۆسیانهوه ده‌بێت، كه داونلۆدی ناو مۆبایله‌كانتان كردووه، به‌شێكیان هه‌ڵگری ترۆجانن و ده‌رفه‌ت و كه‌لێن به هاككه‌رزه‌كان ده‌ده‌ن، تا هه‌موو داتاكانی مۆبایله‌كه‌تان كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه له مۆبایله‌كه‌ت هه‌ن ئه‌وا تۆ هاككراوی
پسپۆران ده‌ڵێن، هێواشبوونی كاركردنی مۆبایله‌كه‌ت و زوو دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌حنی پاترییه‌كه‌ی و ده‌ركه‌وتنی ریكلامی نامۆ و چاوه‌ڕواننه‌كراو، گرنگترین ئاماژه‌كانی هاككردنی مۆبایلهكانن، بۆیه داوا له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان ده‌كه‌ن، كه له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئاماژانه، فریای خۆیان بكه‌ون.
باشترین ڕێ بۆ ڕێگرتن له هاككردنی مۆبایله‌كه‌ت ئه‌وه‌یه كه له خۆته‌وه هه‌موو جۆره ئاپێك داونلۆد نه‌كه‌یت، تا لێیانه‌وه دڵنیا نه‌بیت، كه له ئاپ ستۆری ئایفۆن و گووگڵ پله‌ی بوونیان هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌یش ئه‌گه‌ر تووشی بوون پێویسته مۆبایله‌كه‌ت فۆرمات بكه‌یته‌وه و بیهێننه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.