میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه بۆ به‌دیهێنانی پلانی ئۆپێك به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئۆپێك به به‌رنامه‌كان پابه‌ند بن، هه‌ڕه‌شه‌ی له ته‌واوی ئه‌ندامان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه بازاڕی نه‌وت به ته‌واوی نوقمی نه‌وت ده‌كات و نرخی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته كه‌مترین ئاست، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌بن.
چه‌ند ساڵێكه سعوودیه ڕوانگه‌ی 2030 ڕاگه‌یاندووه و ده‌یه‌وێ تا ئه‌و ساڵه، چیتر پشت به داهاتی نه‌وت بۆ دابینكردنی بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌به‌ستێت و په‌ره به كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری بدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌یان پرۆژه‌ی ستراتیجی و زه‌به‌لاحی له ناوچه گه‌شتیاری و پیشه‌سازییه‌كان ده‌ست پێ كردووه.
تا ئه‌و واده‌یه ڕیاز پێویستیه‌تی نرخی نه‌وت به به‌رزی بمێنێته‌وه و به ته‌واوی دانه‌ڕمێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیجه ده‌بێ زۆرترین پاره و داهاتی نه‌وت له كه‌رتی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری خه‌رج بكات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك كردووه، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ڕیاز زۆرترین بڕی نه‌وت ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه و نرخی نه‌وت ده‌هێنێته نزمترین ئاست.
وڵاتان پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئۆپێك نه‌بن، ڕیاز نرخی نه‌وت به ته‌واوی داده‌به‌زێنێت
محه‌مه‌د سبان ڕاوێژكاری ئابووری و وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی سعوودیه به پێگه‌ی "
سپۆتنیك"ی ڕووسی ڕاگه‌یاند، له دوای ڕێككه‌وتنی ئۆپێك تا ئێسته سعوودیه له هه‌موو وڵاتێك زیاتر پابه‌ندی بنه‌ما و بڕیاره‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه بووه و به‌شێكی وڵاته‌كانیش هه‌رچه‌نده به فه‌رمی پابه‌ندیه‌تی خۆیان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له ژێره‌وه خه‌ریكی هه‌نارده‌ی زیاتری نه‌وت بوون.
ئاماژه‌ی دا، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ڕیاز به ڕوونی ئه‌وه به وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك ده‌ڵێ، كه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كان نه‌بن، ئه‌وا سعوودیه بازاڕ نووقمی نه‌وت ده‌كات و نرخی نه‌وت به ته‌واوی ده‌هێنێته خواره‌وه.
پێشتر وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك ڕێككه‌وتن كه بڕی ملیۆنێك و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له هه‌نارده‌ی كۆی گشتی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر كه‌مبوونی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی دنیادا، نرخی نه‌وتیش ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات، هاوكات بڕیاره بۆ ساڵی نوێ ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ملیۆنێك و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه زیاد بكرێت.