عه‌بدولڕه‌قیبى مێژوونووس و شوێنه‌وارناس، ماوه‌ى 11 ساڵه خه‌ریكى سایتێكى مێژوویى و ئه‌رشیڤییه كه به گه‌وره‌ترین سایتى كوردى داده‌نرێت، چونكه زیاتر له 108 هه‌زار فایلى نووسین و ئه‌رشیڤى ڤیدیۆ و وێنه و لێكۆڵینه‌وه و كتێب له‌خۆ ده‌گرێت. عه‌بدولڕه‌قیب له‌باره‌ى سایته‌كه‌ى به"وشه" ده‌ڵێ، "11 ساڵه كار ده‌كه‌م و حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و سێ مانگه‌یش كار بكه‌م به‌ر له‌وه‌ى مردن زانستى هۆش و بیرم فه‌نا بكات".
به‌هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى 20 ساڵى رابردوو له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى رووی داوه، زۆرجار ئه‌رشیڤى كۆن له خوێنه‌ران و توێژه‌رانى نوێ داده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر كه‌سانى دڵسۆز زوو فریاى گۆڕینى ئه‌م ئه‌رشیڤه نه‌كه‌ون و له لاپه‌ڕه‌وه نه‌یكه‌ن به به‌ڵگه‌ى ئه‌لیكترۆنى. ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌نیا دابڕانێك له نێوان ئه‌رشیڤ و توێژه‌رانى نه‌وه‌ى نوێ دروست ناكات، به‌ڵكو زۆرجار نووسه‌رى گه‌وره به‌تایبه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له خوێنه‌رانى ئه‌م سه‌رده‌مه دوور ده‌خاته‌وه، هۆكارێكى سه‌ره‌كیش نووسه‌ره‌كان خۆیانن، چونكه بایه‌خ به ته‌كنیك و هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنى نوێ ناده‌ن و له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیاى نوێى زانیارى، هه‌ڵناكه‌ن.
به‌ڵام جیاواز له‌و دوو خاڵه‌ى سه‌ره‌وه، عه‌بدولڕه‌قیب یوسف لێكۆڵه‌ڕ و شوێنه‌وارناس كه 60 ساڵه له بوارى شوێنه‌وار و مێژوودا ده‌نووسێت، هه‌وڵى داوه ئه‌رشیڤێكى گه‌وره‌ى مێژوویى بپارێزێت كاتێك هه‌ستاوه به دروستكردنى سایتێكى گه‌وره كه نموونه‌ى له‌ناو سایته‌كان كه‌مه، ته‌نانه‌ت له‌ڕووى زۆریى لاپه‌ڕه‌كانى، به یه‌كێك له سایته گه‌وره‌كانى كورد داده‌نرێت.
سایته‌كه‌ى عه‌بدولڕه‌قیب یوسف له 32 به‌شی سه‌ره‌كى پێكهاتووه، له‌وانه "مێژوو به چه‌ند زمانێكى جیاواز، شوێنه‌وار، به‌ڵگه‌نامه، كتێبى ده‌ستنووس به چه‌ند زمان، هونه‌رى ته‌لارسازى و خانووى گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان. كه‌له‌پوورى په‌رش و بڵاو، ئه‌ده‌ب و زمان و ئه‌ده‌بى میلى، نامه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كان".
له نامه‌یه‌كدا كه عه‌بدولڕه‌قیب یوسف نووسیویه‌تى، باس له‌وه ده‌كات له تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2008 ده‌ستى به دروستكردنى ئه‌و سایته كردووه، به ئامانجى ئه‌وه‌ى "كارئاسانى بێت بۆ بینه‌ران".
عه‌بدولڕه‌قیب له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "ئه‌وا 11 ساڵ له ته‌مه‌نم چوو به دروستكردنی ئه‌م سایته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم و به‌بێ یارمه‌تیدانی هیچ لایه‌نێك و ماندووبوونه‌كه‌یشی هه‌ر بێ حیساب بووه".
كۆى ئه‌و به‌ڵگه و نووسینانه‌ى له سایته‌كه بڵاو كراونه‌ته‌وه، 108 هه‌زار و 658 لاپه‌ڕه‌ن، واته 217 كتێبى 500 لاپه‌ڕه‌یى ده‌كات. ته‌نیا به‌شى مێژوو 37 هه‌زار و 348 لاپه‌ڕه‌یه. له‌گه‌ڵ 927 تۆمارى ده‌نگى، هه‌زار و 104 ڤیدیۆ، 26 هه‌زار و 498 وێنه‌ى فۆتۆگرافى.
عه‌بدولڕه‌قیب یوسف روونی ده‌كاته‌وه، به هه‌زار وێنه و به‌شێكى زۆریش له ڤیدیۆكان به كامێراى خۆم گیراون. هه‌موویانم دابه‌ش كردووه بۆ 45 هه‌زار و 137 فایل، یانی ناوونیشان و بابه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سایتدا هه‌یه له 70 هه‌زار فایل كه‌متر نییه، به‌ڵام نه‌متوانیوه پتر وه‌ختم ته‌رخان بكه‌م به دروستكردنی فایله‌كان، بۆ نموونه كاغه‌زه‌كانی عه‌بدولكه‌ریم عه‌له‌كه له سایته‌كه‌دا چوار هه‌زار و 111 لاپه‌ڕه‌ن، به‌ڵام به یه‌ك فایل ژماردوومانه، له كاتێكدا مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌م له سێ هه‌زار فایل كه‌متر نه‌بێت.
هیوادارم ئه‌و سێ مانگه‌یش كار له سایته‌كه‌م بكه‌م به‌ر له‌وه‌ى مردن زانستى هۆش و بیرم فه‌نا بكات
ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌رووى چه‌ندێتییه‌وه بێت، له‌ڕووى چۆنێتییه‌وه به‌هه‌مانشێوه ئه‌م سایته گرنگى خۆى هه‌یه، ئه‌م گرنگییه‌یش له هه‌ندێك خاڵ ده‌رده‌كه‌وێت كه عه‌بدولڕه‌قیب یوسف خۆى ئاماژه‌ى بۆ كردوون، له‌وانه 95%ى نووسینى ناو سایته‌كه زانیارى نوێن. خۆی ده‌ڵێ، "لاى غه‌یرى من نییه". ئه‌وانی تریش كه 10 هه‌زار و 496 لاپه‌ڕه‌ن، لاى كه‌سانى تریش هه‌ن كه بریتین له ده‌ستنووسى زانایانى كورد.
جگه له‌مه‌یش، به‌شێكى زۆرى فایله‌كانى سایته‌كه ده‌ستنووسن، له كۆى 108 هه‌زار فایله‌كه نزیكه‌ى 102 هه‌زارى ده‌ستنووسن، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان نوسخه‌ى كاربۆنن و هه‌ندێكى تر به ئامێرى تایپى جاران تۆمار كراون، پێنج هه‌زار فایل لاپه‌ڕه‌ى چاپكراوى خۆین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ "هێشتا 22 هه‌زار و 515 فایل له نووسینه‌كانى خۆم ماون كه نه‌چوونه‌ته ناو سایته‌كه".
هه‌ڵبه‌ته زۆر له فایله‌كانى ناو ئه‌م سایته گه‌وره‌یه، هه‌موو به زمانى كوردى بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵكو به هه‌زاران بابه‌تى به زمانه‌كانى تر تێدایه. عه‌بدولڕه‌قیب یوسف گوتی، "به حه‌وت زمان زانیاریی تێدایه، به كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و سریانی و ئینگلیزی و فڕه‌نسی، كه‌م تا زۆر له‌باره‌ی ده‌وری 20 وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا جه‌زائیر و هه‌رێمی (كوردوڤانی سوودان) كه به‌ناوی كورده‌وه‌یه، زانیاری له سایته‌كه‌دا هه‌یه" .
عه‌بدولڕه‌قیب یوسف روونى ده‌كاته‌وه، كارى سكانكردنى بابه‌ته‌كانى به ته‌نیا نه‌كردووه، به‌ڵكو له ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا 24 كه‌س هاوكارییان كردووه. ئاماژه‌ی دا، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى سایته‌كه بیروڕاى كه‌سانى شاره‌زاى وه‌رگرتووه.
یوسف ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ كه‌سانی شاره‌زا وه‌ك مێژوونووس دكتۆر عیماد عه‌بدولسه‌لام، پێیان وایه ئه‌مه به سایتێكی جیهانی حیساب ده‌كرێت. زۆرمان پرسیوه له كه‌سانی شاره‌زا و له هه‌ندێ ده‌زگه‌ی گه‌وره له ئه‌وروپا گوتوویانه، نه‌مانبیستووه سایتی تاكه‌كه‌سێكی زانا به‌م قه‌باره زه‌به‌لاحه هه‌بێت".
"له پێشه‌كیی سایته‌كه‌دا حه‌وت لاپه‌ڕه‌م نووسیوه له‌باره‌ی قه‌باره‌ی سایته‌وه. 24 كه‌س له ماوه‌ی ئه‌م 11 ساڵه له سایته‌كه‌مدا كاری سكان و خستنه‌سه‌ر هارده‌كانیان كردووه و سوپاسیان ده‌كه‌م" یوسف وای گوت .
ئه‌و مێژوونووسه به‌ناوبانگه به‌ئومێدى ئه‌وه كارى له‌سه‌ر سایته‌كه كردووه ببێت به ئه‌نسكلۆپیدیایه‌كى گه‌وره بۆ كورد و خه‌ڵك سوودى لێ ببینن.
له نووسینێكدا كه له مانگى رابردوودا نووسیویه‌تى، عه‌بدولڕه‌قیب یوسف هیواى خواستووه ئه‌مساڵ (2019) ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ى كارى زیاتر بكات. خۆی گوتی، "ئومێده‌وارم ببێته ئه‌نسكلۆپیدیایه‌كی گه‌وره و خه‌ڵك سوودی لێ ببینن. هه‌ر كه‌سێك بۆ نووسینێكی خۆی سوودی لێ وه‌ربگرێت، ده‌بێ ئاماژه بۆ سایته‌كه بكات. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته دزیكردن".
ئه‌وه‌یشی روون كرده‌وه كه ئه‌م سایته هه‌ندێكه له به‌رهه‌می نزیكه‌ی 60 ساڵ له ته‌مه‌نی نووسینی كه سه‌ره‌تا له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ده‌ستی پێ كردووه.
هیوادارم ئه‌و سێ مانگه‌ش ته‌واو بكه‌م، پێش ئه‌وه‌ی مردن ئه‌وه‌ی له بیر و هۆشمدا كۆ بوونه‌ته‌وه له عیلم و زانست فه‌نا بكات.