له‌شارۆكه‌ی كفری سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان چواره‌مین فێستیڤاڵی کفری بۆ مەقامات ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.
هونەرمەندانی کوردستان و شارەکانی عێراق لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارییان کردووە
ئەمڕۆ سێشەم سێی کانوونی یەکەم، شه‌ماڵ رەئوف ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای چواره‌مین فێستیڤاڵی كفری بۆ مقامات به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چواره‌مین فێستیڤاڵی مقامات له‌كفری ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و بڕیاره بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، فێستیڤاڵه‌كه به هاوكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و به‌ڕێوه‌به‌رایەتی رۆشنبیری وهونه‌ری گه‌رمیان و به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری كفری، له‌لایه‌ن قاوه‌خانه‌ی كولتووری كفری و ناوه‌ندی عه‌لی مه‌ردان سازكراوه و له‌سه‌ر ئاستی عێراق وهه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مقام بێ‌ژان به‌شدارییان تێدا كردوه.
شەماڵ رەئوف دووپاتی دەکاتەوە، له میانه‌ی فێستیڤاڵەکەدا میوانانی فێستیڤاڵ له كفری ئاشنا ده‌كرێن به شوێنه‌واره‌كانی شارۆكه‌كه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی