نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له 17 كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2010 گه‌نجێكى توونسى به ناوى محه‌مه‌د بوعزیزى ئاگرى له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ردا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانى ده‌ستى به‌سه‌ر عارهبانهكهیدا گرتبوو كه سه‌رچاوه‌ى بژێویى ئه‌و بوو. بوعزیزى گیانى له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ئه‌و گڕه‌ى ئه‌و دایگرساند تا ئێسته‌یش دواى تێپه‌ڕبوونى نۆ ساڵ دانهمركاتهوه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌مساڵ ساڵى ناڕه‌زاییه‌كان بوو له وڵاتانى عه‌ره‌بى. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك باس له رووداوه‌كانى ساڵى 2010 ده‌كات كه سه‌ره‌تا له توونس ده‌ستى پێ كرد ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌ك بوو به هۆى خۆسووتاندنى گه‌نجێك به ناوى محه‌مه‌د بوعزیزى. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناڕه‌زاییانه له توونس سه‌رى گرت و سه‌رۆك وڵاته‌كه‌ى جێهێشت، ناڕه‌زاییه‌كان بۆ هه‌ر یه‌كه له میسر و لیبیا و به‌حرێن و یه‌مه‌ن سووریا په‌ڕیه‌وه. دواتریش بۆ وڵاتانى تر ئه‌مه له مێژووى نوێ به "راپه‌ڕینه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى" ده‌ناسرێت.
هه‌ندێك پێیان وا بوو به‌هارى عه‌ره‌بى هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بووه، ته‌نیا جووڵانه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریى بووه و بێ ئاكام سه‌ركووت كراوه، كه‌چى وه‌ك ماڵپه‌ڕى BBC ده‌ڵێ ئه‌م هه‌وڵ له‌بار نه‌بردراوه، به‌ڵكو جارێكى تر سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه، دواجاریش ئه‌مساڵ بوو كه زۆر به توندى ده‌ركه‌وته‌وه.
ته‌نانه‌ت ژماره‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه گڕى ناڕه‌زاییه‌تى تێكه‌وتووه، هێنده ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆلى به‌هارى عه‌ره‌بى له دواى ساڵانى 2010 – 2011 وه. ئه‌و وڵاتانه‌یش ئه‌مانه‌ن جه‌زائیر و سوودان و عێراق و لبنان و میسڕن.
ئه‌مساڵ خۆپێشانده‌رانى عه‌ره‌ب دوو سه‌رۆك كۆمار و دوو سه‌رۆك حكوومه‌تیان لاداوه
عێراق: خۆپێشانده‌ران حكوومه‌ت ده‌ڕووخێنن
چه‌ند جارێك خۆپێشاندان له عێراق له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپیى بارودۆخى ئابوورى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى رووى داوه، به‌ڵام هیچ جارێك هێنده‌ى ئه‌م جاره درێژ نه‌بووه. دوایین رۆژه‌كانى مانگى ئهیلوول په‌یامێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، بۆ ئه‌نجامدانى خۆپێشاندان. ئه‌وانه‌ى به پیر بانگه‌وازه‌كه‌وه چوون ته‌نیا چه‌ند سه‌د كه‌سێك بوون. له یه‌كه‌م رۆژى تشرینى یه‌كه‌م ئه‌وان له به‌غدا وشارهكانى تر‌ى عێراق له دژى گه‌نده‌ڵى و بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، كه‌چى دواتر له‌گه‌ڵ زۆربوونى ژماره‌یان ئاستى داواكارییه‌كانیشیان به‌رز بووه‌وه.
حكوومه‌تى عێراق نه‌یتوانى به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران بكات و توندوتیژى له‌دژى ئه‌وان به‌كارهێنا، بۆیه تا ئێسته زیاتر له 400 كه‌س كوژراون و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بریندارن. هه‌ینى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران به ناچارى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوویش په‌رله‌مان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى قبوڵ كرد.
لبنان: له دژى باج هاتنه ده‌ره‌وه سه‌رۆكیان لادا
هاوكات له‌گه‌ڵ عێراق خۆپێشانده‌ران له لبنان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، له‌دژى هه‌ندێك باج كه حكوومه‌ت به‌نیاز بوو بیخاته سه‌ر هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستان ، دواجار له 29 ى تشرینى یه‌كه‌م سه‌رۆك حكوومه‌تیان ناچاركرد ده‌ست له كار بكێشیته‌وه. لبنانیش له‌شێوه‌ى عێراق به چه‌ند كێشه‌یه‌كى ئابوورى و خزمه‌تگوزارى ده‌ناڵێنێ. جگه له‌مه‌یش وه‌ك عێراق كێشه‌ى تایفه‌گه‌رى هه‌یه، بۆیه خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن كۆتایى به‌و شێوازه‌ى به‌ڕێوه‌به‌ردنى وڵات بهێنرێت.
جیاوازى نێوان خۆپێشاندانى لبنان و عێراق له‌وه دایه، له لبنان توندوتیژى به‌م شێوه‌یه نییه كه له عێراق هه‌یه.
نۆ ساڵه پرۆژه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى دوا ده‌خرێت
سوودان: سه‌ره‌تا گڕه‌كه له نانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت
دواى 30 ساڵ له حوكمڕانى عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سوودانییه‌كان له‌دژى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و راپه‌ڕین، ئه‌مه‌یش له كانوونى یه‌كه‌مى 2018 بوو، دواى كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنى چاكسازى ماوه‌یه‌ك ناڕه‌زاییه‌كان وه‌ستا، دواتر له‌مانگى نیسان ده‌ستى پێ كرده‌وه و داواجار عومه‌ر به‌شیر له‌لایه‌ن سوپاوه له 10ى نیسان دوورخرایه‌وه و سوپا ده‌سه‌ڵاتى كاتى راگه‌یاند، كه‌چى جارێكى تر خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستى پێ كرده‌وه و چونكه جه‌ماوه‌ر داواى ده‌سه‌ڵاتێكى مه‌ده‌نییان ده‌كرد نه‌وه‌ك سه‌ربازى.
دواجار له 17ى ئابى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى هاوبه‌ش پێكهێنرا و بڕیار درا هه‌ڵبژاردن له ساڵى 2022 ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌و كاتیش عه‌بدوڵا حه‌مدوك ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنى وڵات له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. هاوشێوه‌ى عێراق له سوودان سه‌تان كه‌س له خۆپێشاندانه‌كانى سوودان كوژران.
جگه له‌م سێ وڵاته له هه‌ر یه‌كه له جه‌زائیر و میسر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكى جه‌زایر دواى بیست ساڵ له ده‌سه‌ڵات دوورخرایه‌وه، جگه له‌مه‌یش له میسر به هه‌مان شێوه به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام وه‌ك رێكخراوه‌كانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ باسى ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانى میسر به توندى سه‌ركوتى هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
له راپۆرتێكدا كه پێشتر ماڵپه‌ڕى BBC ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده شێوازى خۆپێشاندانه‌كان جیاواز بن، به‌ڵام نه‌بوونى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى له مافه سیاسی و ئابوورییه‌كان دوو هۆكارى سه‌ره‌كین له پشت هه‌ر خۆپێشاندانێك كه ئه‌مساڵ له سه‌رانسه‌رى دنیا روویان داوه.