به‌گوێره‌ى نوێترین توێژینه‌وه، دڵه‌ڕاوكێ بۆ پاره كاریگه‌رییه‌كى زۆر نه‌رێیی به‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ هه‌یه و راسته‌وخۆ كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر دڵ و مێشك ده‌رده‌كه‌وێت.
دڵه‌ڕاوكێ یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ى كه كه‌م یان زۆر هه‌موو مرۆڤه‌كان تووشى ده‌بن، هاوشێوه‌ى ترس، شه‌رم، خه‌م و دڵته‌نگى، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وانى تر كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ریى نهرێیى به‌سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه هه‌یه. بۆیه وێڕاى ئه‌وه‌ى ده‌روونناسى پێناسه‌یه‌كى رۆشنى بۆ
"دڵه‌ڕاوكێ" هه‌یه، كه‌چى رۆژ له‌دواى رۆژ زانایان و توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ى نوێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و خراپییه‌كانى بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ ده‌رده‌خه‌ن. له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یش باس له‌و دڵه‌ڕاوكێیه كراوه كه له بوارى ئابوورى تووشى تاكه‌كه‌س ده‌بێت. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى باس له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بكه‌ین پێویسته ئاماژه بۆ پێناسه‌ى دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر دڵهڕاوكێت بۆ پاره هه‌بێت مێشكت ئه‌ركه‌كانى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات
جیاوازى دڵه‌ڕاوكێ له‌گه‌ڵ ترس
زۆر جار ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش ئاساییه چونكه پێوه‌ندییه‌كى نێوان ئه‌م دووانه زۆر به‌هێزه. دڵه‌ڕاوكێ بریتیه له‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌ى كه تووشى مرۆڤ ده‌بێت به‌هۆى هه‌ستكردن به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك. ترسیش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه زۆرجار سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان له دڵه‌ڕاوكێ دیار نییه. كه‌چى ترس سه‌رچاوه‌كه‌ى رۆشنتره. هه‌ندێك جاریش دڵه‌ڕاوكێ و ترس وه‌ك دوو قۆناغى ته‌واوكه‌رى یه‌كتر وه‌سف ده‌كرێن، به‌و واته‌یه‌ى دڵه‌ڕاوكێ سه‌ره‌تاى حاڵه‌تێكه مرۆڤ دواتر هه‌ست به ترس و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات.
هۆكارى دڵه‌ڕاوكێ چییه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى بۆ دڵه‌ڕاوكێ كراون نزیكه‌ى بیست هۆكار بۆ دڵه‌ڕاوكێ هه‌ن، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌شێكن له هۆكاره‌كان:
یه‌كه‌م : ناجێگرى كه‌سانى ده‌وروبه‌ر هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى دڵه‌ڕاوكێ دروست بێت.
دووه‌م: فه‌رامۆشكردن كه‌سانێك هه‌ن له منداڵییه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ده‌وروبه‌ریان فه‌رامۆش ده‌كرێن، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌میشه له ژیان هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ بكه‌ن.
سێیه‌م: ره‌خنه‌ى به‌رده‌وام، كاتێك تاكه‌كه هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌رییه‌وه ره‌خنه‌ى لێ بگیرێت ئه‌وا هه‌میشه هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
چواره‌م : بێ متمانه‌یى
پێنجه‌م: نائومێدى به‌رده‌وام، كه‌سێك له كۆمه‌ڵێك كارى ژیانى شكستى هێنا بێت ئه‌وا له‌كاره‌كانى داهاتووى هه‌ست به نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
شه‌شه‌م: زۆرى خواست، كه‌سانێك هه‌ن هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه له داهاتوو زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت، بۆ نموونه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن، پایه وپله‌یان زیاتر به‌رزبێته‌وه، ئه‌وانه كاتێكى زۆرتر رووبه‌ڕووى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بنه‌وه.
حه‌وته‌م: گوشاره‌كانى ژیان، له‌وانه گوشاره ئابوورییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌هێزن بۆ دروستبوونى دڵه‌ڕاوكێ.
دڵه‌ڕاوكێ راسته‌قینه هه‌یه و هه‌ندێك دڵه‌ڕاوكێیش لة دةروونيَكى نادروست سةرضاوة دةطريَت
نیشانه‌كانى دڵه‌ڕاوكێ ؟
ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن كۆمه‌ڵێك نیشانه‌یان له جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت، كه ره‌نگه به‌شێك له نیشانه‌كان له‌گه‌ڵ دیارده ده‌روونییه‌كانى تر هاوبه‌ش بێت.
-په‌رته‌وازه‌ى سه‌رنج و لاوازى زه‌ین
-ئارهقكردنى ده‌سته‌كان و هه‌ناسه‌دانى خێرا
-خراپى پێوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى.
- كێشه‌ى خه‌وتن.
-هه‌ستكردن به ماندبوون و بێ تاقه‌تى
- بوونى كێشه له كۆئه‌ندامى هه‌رس
ئایا هه‌ر كه‌سێ دڵه‌راوكێى هه‌بێت نه‌خۆشه؟
هه‌موو مرۆڤه‌كان ساتێك له ساته‌كانى ژیانیان تووشى دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌واوى شته‌كانى ژیان به دڵى ئێمه نیین، بۆیه ده‌كرێت له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا تووشى دڵه‌ڕاوكێ بین، بۆیه ئه‌گه‌ر له ده‌روونناسان بپرسیت ئایا هه‌ر كه‌سى دڵه‌ڕاوكێى هه‌بێت نه‌خۆشه؟ ئه‌وا بێ گومان به نه‌خێر وه‌ڵامت ده‌ده‌نه‌وه. بۆئه‌وه‌ى وه‌ڵامى ئه‌وان روون بێت، ئه‌وان سێ ئاستیان بۆ دڵه‌ڕاوكێ ده‌ستنیشان كردووه، ده‌شڵێن دوو جۆر دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه یه‌كه‌میان دڵه‌ڕاوكێ راسته‌قینه و دووه‌میان دڵه‌ڕاوكێى نه‌خۆشییه.
دڵه‌ڕاوكێ راسته‌قینه ئه‌وه‌یه هۆكارێكى راسته‌قینه هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌ست به‌و دڵه‌ڕاوكێیه ده‌كات هۆكاره‌كه‌ى ده‌زانێت و ده‌زانێ هه‌ڕه‌شه‌كه له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت. به پێچه‌وانه‌ى جۆرى دووه‌م كه زۆر جار هیچ شتێك له ئارا نییه، به‌ڵكو كه‌سه‌كه خۆى له ده‌روون و خه‌یاڵ و وه‌همى خۆى دروستى كردووه. یان دڵهڕاوكێیهكى راسته‌قینه‌یه به‌ڵام زێدهڕویى تێدا كردووه.
دڵه‌ڕاوكێى پاره چى له مرۆڤ ده‌كات؟
به‌گوێره‌ى
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆى پرنستۆنى ئه‌مه‌ریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ى به‌هۆى پاره‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بێت كاریگه‌رییه‌كى زۆر نه‌رێنى به‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستى مرۆڤه‌وه هه‌یه، له‌وانه لێدانى دڵ خێرا ده‌كات و په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ئه‌و سیفه‌تانه پێشتریش ئاماژه‌یان بۆ كرا بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ى نوێ بێت ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامبوونى دڵه‌ڕاوكێ وا ده‌كات مێشك كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى خۆى له‌ده‌ست بدات و به‌مه‌یش دواجار ئاستى ژیرى كه‌سه‌كه داده‌به‌زێت. توێژینه‌وه‌كه له سه‌ر 400 كه‌س كراوه، كه له سه‌نته‌رى بازرگانى كار ده‌كه‌ن ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ى زۆر له سه‌رچاوه داراییه‌كانیان نیگه‌رانن و دڵه‌ڕاوكێیان هه‌یه، زۆرجار رووبه‌ڕووى هه‌ڵه‌ى هه‌ژماركردن ده‌بنه‌وه.