له هه‌فته‌ی بیسته‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له چه‌ند خه‌تێكی ڕه‌ش ده‌كات له‌سه‌ر سكت دروست ده‌بێت له نێوان ناوكت و بنی سكت، ئه‌مانه‌ش دوای له دایكبوونی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت نامێنێ، هه‌روه‌ها كۆرپه‌ڵه هه‌ر وه‌ك منداڵێكی تازه‌بوو كاتی خه‌وت و هه‌ڵسانی هه‌یه.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی بیسته‌می دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه ئێسته ئێمه له نیوه‌ی دووگیانینه، كۆرپه‌ڵه هه‌ر وه‌ك منداڵێكی تازه‌بوو كاتی خه‌وت و هه‌ڵسانی هه‌یه، له‌م هه‌فته‌یه قژی سه‌ر ده‌ست به گه‌شه ده‌كات، ئه‌گه‌ر كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت كچ بێت، ئه‌وا منداڵدانی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت ده‌ست به گه‌شه ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه به نزیكه‌ی به‌رزی منداڵدانت یه‌ك په‌نجه له خوار ناوكت ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سكه‌كه‌ت جمك یان سییانه.. هتد بێت، ئه‌وا منداڵدانت كه‌مێك به‌رزتر ده‌بێت، چه‌ند خه‌تێكی ڕه‌ش له‌سه‌ر سكت دروست ده‌بێت له نێوان ناوكت و بنی سكت، ئه‌مانه‌ش دوای له دایكبوونی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت نامێنێ.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، ئێسته زیاتر هه‌ست به جووڵه‌ی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ت ده‌كه‌ی، هه‌روه‌ها جووڵه‌كانیش به هێزترن، له‌ناو سكت هه‌ست به ده‌ست لێخشانى كۆرپه‌ڵه ده‌كه‌یت كاتێك ده‌جووڵێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له جومگه‌ی پاژنه‌ى دایك ده‌كات و پێیه‌كانت ئه‌ستوور ببن، به تایبه‌تی له ئێواران و شه‌وان له هه‌فته‌ى داهاتوو چاره‌سه‌رى ده‌خه‌ینه ڕوو.