ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دیارترین هونه‌رمه‌ندی میلیی میسری شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم كۆچی دوایی كرد كه له‌ناو ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "شه‌عبوله" ده‌ناسرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی "
رۆیته‌رز" شه‌عبوله دوێنێ سێشه‌م دۆخی ته‌ندروستیی تێكچووه و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له قاهیره پایه‌ته‌ختی میسر بۆ چاره‌سه‌ر، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له ده‌ست داوه.
شه‌عبوله به یه‌كێك له دیارترین گۆرانیبێژی میلیی میسری داده‌نرێت
شه‌عبوله به یه‌كێك له دیارترین گۆرانیبێژی میلیی میسری داده‌نرێت، گۆرانییه‌كانی جیا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌میشه نقورچه‌كانی له بواری سیاسه‌تدا ئاماده بووه و سه‌ركرده عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كانی ره‌خنه كردووه. یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی كه زۆر ناوداره، هێرشه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و ره‌خنه‌ی ده‌كات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی میسر جیا له گۆرانیگوتن، له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و شانۆگه‌ریی و درامادا رۆڵی بینیوه و وه‌ك ئه‌كته‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا نه‌خوێنده‌وار بووه.
شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم له دوای پێشكه‌شكردنی سه‌دان گۆرانی و به‌شداریی له چه‌ندان فیلم و شانۆگه‌ریی و دراما، دوێنێ له ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.