تەرمی كەسێك بە سووتاوی دۆزرایەوە

:: PM:01:15:04/12/2019 ‌
تەرمی گەنجێك بە سووتاوی دۆزرایەوە و پۆلیسیش ئاشكرای دەكات ئەو كەسە خۆی سووتاندووە و لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی یەكەم، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی كەسێك لە سنووری بنكەی پۆلیسی كەسنەزان دۆزرایەوە.

دەركەوت كەسێك خۆی سووتاندووە و لە ئاكامدا گیانی لە دەست داوە
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، دوای گەیشتنی پۆلیسی بەڵگە و تاوان بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كەسێك خۆی سووتاندووە و لە ئاكامدا گیانی لە دەست داوە، دوابەدوای وەرگرتنی زانیاری و لێكۆڵینەوەیەكی ورد لە ڕووداوەكە، دەركەوت كەسێك بەناوی "ئامانج ئیبراهیم حەسەن" تەمەن 29 ساڵ، پیشە قوتابی خۆی سووتاندووە.

باسی لەوەش كرد، تەرمەكە هەڵگیرایەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا و پۆلیس بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە.

دۆزینەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە ئەو شوێنەی نزیك گۆڕستانی كەسنەزان و مۆنۆمێنتە كە شوێنێكە ڕۆژانە هاتوچۆی بەسەرەوەیە.



وشە - رامیار جەواد