له شارى هه‌ولێر دوای 20 ساڵ خوشك و برایەك بە ئارەزووی خۆیان و به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خانەی نەوجەوانانیان بەجێهێشت.
لە ماوەی ژیانیان لە خانە بێ گرفتتربوونه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى كانوونى یه‌كه‌م، خوشك برایه‌ك، له خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی هه‌ولێر، له‌سه‌ر ئاره‌زووی خۆیان خانه‌كه‌یان جێهێشت و به هاوكاری خێرخوازان بوونه‌ته خاوه‌ن ماڵی خۆیان له شاره‌كه و له ڕه‌وشێكى باش ده‌ژین.
له ڕاگه‌یاندرواێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردووه، "ئه‌و خوشك و برایه ماوه‌ی 20 ساڵه له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تین ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان جێهێشتووه".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەو خوشك و برایە بە ئارەزووی خۆیان خانەی نەوجەوانانیان بەجێهێشت و بە هاوکاری خێرخوازان بوونەته خاوەن ماڵی خۆیان لە هەولێر و له‌دۆخێكى باش‌دا ژیان ده‌كه‌ن.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئەو خوشک و برایە لە ماوەی ژیانیان لە خانە بێ گرفتتربوونه و ئێسته یەکێکیان قوتابی کۆلیژی پزیشکییە و ئەوەی تریش دەرچووی بەشی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت به‌ڵێنیان پێداون بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنیان لە قۆناغەکانی ژیانیان.