ڕۆژنامه‌ی "
نیزافیسیمایا"ی ڕووسی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده و سعوودیه بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه كوردانی سووریا ده‌یانه‌وێ ببنه سه‌ره ڕه‌می ململانێی نێوان سعوودیه و ئێران له ناوچه‌كه، له ماوه‌ی ڕابردوویش له‌سه‌ر داوه‌تی ڕیاز، شاندێكی هه‌سه‌ده به فه‌ره‌می چوونه‌ته ڕیاز.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، شانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده به ئامانجی گفتوگۆ له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه ئێسته له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیاندایه به‌ره‌و ڕیاز كه‌وتوونه‌ته ڕێ، چوونیشیان به داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی بووه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه و ڕیاز گرنگی ته‌واویان پێ ده‌دا و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی ورد له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له هه‌ژموونخوازی و فره‌وانخوازییه‌كانی ئێران له‌سه‌ر خاكی سووریا بگرن، كه ئه‌مه‌یش خواست و ویستی سعوودیه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كانی نزیك له هه‌سه‌ده بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه شانده‌كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و كه‌نداو كه‌وتوونه‌ته ڕێ و به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كییان چوونه بۆ ڕیاز، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌ردانی وڵاتانی تری كه‌نداویش بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی خواستی زۆری وڵاتانی ناوچه‌كه دێ، بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و داهاتووی سووریا، كه هه‌موو وڵاتانی كه‌نداویش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌ستی ئێران به ته‌واوه‌تی له سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنه‌بڕ بكرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو شاندێكی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر داوای ڕیاز له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ كه‌وتوون
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، واشنتن و وڵاتانی كه‌نداو ترسی زۆریان لێ نیشتووه، دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه له دوای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڕه‌شه و پێشڕه‌وی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوه‌وه، به ته‌واوی ناوچه‌كه بخاته ژێر هه‌ژموون و كۆنتڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، چونكه تاران به ستراتیجێكی نه‌رم له سووریا كار ده‌كات و به وردی هه‌موو هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان ده‌خاته ڕیزی خۆی.
له ڕاپۆرته‌كه ئاماژه دراوه، كه سعوودیه زۆر گرنگی به باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌دا و به به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌ده له گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیدایه، له ماوه‌ی ڕابردوویش سامر سه‌بهانی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو جار سه‌ردانی دێرزووری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی هه‌سه‌د و سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه كۆبووه‌وه و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولای چاره‌سه‌ر كرد، كه ئه‌مه‌یش به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درا.
سعوودیه پێشوو و ئێسته‌یش داوای له هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه كردووه، كه هه‌موو پشتیوانییه‌كی هێزه‌كانی كورد بكه‌ن، گرنگی به جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌ن و وه‌ك برا به‌یه‌كه‌وه بژین، بۆ ڕازیكردنیشیان نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ هێناونه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ڕیاز وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی ڕۆڵی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه بگێڕێت، به‌ڵام ڕاپۆرت و زانیارییه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵۆزییانه‌ی ئه‌م دواییه ڕووی نه‌دابا و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه نه‌كشابایه‌وه، سعوودیه له زووه‌وه به‌رنامه‌ی داڕشتبوو پاره‌یه‌كی زۆر ڕه‌وانه‌ی سووریا و ئه‌و ناوچانه بكات كه له ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د نین، تا ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
هۆكاری ئه‌و خواسته‌ی سعوودیه و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، هه‌ر پێوه‌یست نییه به دژایه‌تی ڕیاز بۆ ئه‌سه‌د، به‌ڵكوو به‌شی زۆری هۆزه‌كانی عه‌ره‌بی سووریا پێوه‌ندی و تێكه‌ڵاوییان له‌گه‌ڵ هۆزه گه‌وره‌كانی سعوودیه هه‌یه، ئه‌مه‌یش وایكردووه پابه‌ندبوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتی هۆزگه‌راییش ڕۆڵ له‌م نێوه‌نده‌دا ببینێت.
سعوودیه ده‌یه‌وێ هه‌سه‌ده ڕێ له فره‌وانخوازی ئێران سووریا بگرێ
له به‌رانبه‌ر ئه‌و ستراتیجه‌ی سعوودیه، تارانیش ده‌سته‌وه‌ستان نه‌ماوه‌ته‌وه و بگره به نه‌رمی كار له‌سه‌ر باوه‌ڕ و بۆچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات و بیروبۆچوونیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌گۆڕێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆماری ئیسلامی ئێران زۆرترین كۆمه‌ڵه‌ی خێرخوازی و ڕێكخراوی ناحكوومی و ئاینی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه، هه‌مووان له ڕێی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری سه‌ره‌تایی سۆز و هه‌ستیان بۆ پشتیوانی له ستراتیجی تاران له سووریا ده‌جووڵێنرێت.
هه‌رچه‌نده تاران هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی كورده‌كانی سووریا له ڕیاز ده‌دا، به‌ڵام كیریل سیمینۆڤ پسپۆری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕووسیا گوتی، پێوه‌ندی ڕیاز و كورده‌كان یه‌كلایی بووه‌ته‌وه، ڕیاز كۆمه‌كی دارایی و مه‌شقیش به هێزه‌كانی كورد ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌لای كوردانی سووریا زۆر پێویست و گرنگن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن و بمێننه‌وه و داهاتوویه‌ك له سووریای نوێ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ڕیاز نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ده‌یه‌وێ كورده‌كان دژی ئێران بن، به‌ڵكوو ئێسته توركیایش به دوژمنی خۆی ده‌زانێت، بۆیه ئه‌و په‌یامه‌ی به ڕوونی به كورده‌كانیش گه‌یاندووه، هاوكات مه‌رجی هاوكاریكردنی بۆ كورده‌كانیش ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی نزیك بن له ئه‌مه‌ریكا، نه‌ك دژی به‌ره‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوه‌ستنه‌وه.