كۆمپانیای كاسپه‌رسكای ڕووسی تایبه‌ت به ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی، به‌رهه‌مهێنانی جۆره ئه‌نگوستیله‌كه‌یه‌كی زیره‌كی ڕاگه‌یاند، كه ده‌توانێ له ڕێی ئه‌نگوستیله‌كه‌وه مۆبایله‌كانتان دابخه‌ن و ڕێ نه‌ده‌ن هیچ كه‌سی تر به‌كاری بهێنێت.
ئه‌و
ئه‌نگوستیله هه‌م شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه و وه‌ك ئامرازێكی جوانكاری و خشڵ ده‌بینرێت، هه‌میش ئه‌نگوستیله‌یه‌كی زیره‌كه و له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێكی سویدی دیزاین كراوه و دواتریش كۆمپانیای كاسپه‌رسكای بڕیاری داوه دروستی بكات و بیخاته بازاڕه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كان به په‌نجه‌مۆر داده‌خرێن، به‌ڵام زۆرجار له كاتی فۆرماتكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان و هێنانه‌وه‌ی بۆ خاڵی سه‌ره‌تا هیچ په‌نجه‌مۆر و كۆدێك بوونی نامێنێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نگوستیله كاتێك به ته‌واوی له‌گه‌ڵ مۆبایلێك پێوه‌ست كرا، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ بشكێنرێ و مۆبایله‌كه بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نگوستیله‌كه بكرێته‌وه.
به مۆبایل پێوه‌ست ده‌كرێ و مۆبایل بزر بكه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك و به هیچ كه‌سێك ناكرێته‌وه
كۆمپانیاكه به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌كه به‌رهه‌م بهێنێت، له‌گه‌ڵ بنیامین وایه‌ی دیزاینه‌ری سویدی گرێبه‌ستی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی ئه‌و داهێنانه‌ی ئه‌و به‌رهه‌م بهێنن، ئه‌نگوستیله‌كه هاوشێوه‌ی ئامێرێكی سكانه‌ر و هه‌ركات ڕووی مۆبایله‌كه نه‌خرێته سه‌ر ئه‌نگوستیله‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌یانجار فۆرماتی بكه‌ن و بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر خاڵی سه‌ره‌تا.
تا ئێسته نرخی ئه‌نگوستیله‌كه به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ نرخێكی گرانی هه‌بێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دروستكردنی، هه‌وادارانی مۆبایله زیره‌كه‌كانی به‌دوای خۆی كێش كردووه و زۆرێك چاوه‌ڕوانی خستنه‌بازاڕی ده‌كه‌ن، تا بیكڕن.