وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو غازی به‌رهه‌مهێنراوی كێڵگه‌ی لیفیاسانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به فه‌رمی به‌ره‌و ئوردن و میسڕ هه‌نارده ده‌كات.
یوفال شتاینتس وه‌زیری وزه‌ی ئیسرائیل له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆربه‌ندی وزه و سه‌رمایه‌ی ئیسرائیل له شاری رمات غان گوتی، هه‌نارده‌كردنی غازی ئیسرائیل له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو له گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازی سروشتی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دوو وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ست پێ ده‌كات.
زیاتر
گوتی، به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌لایه‌ن كۆمپانیای نۆبل ئینێرجی ده‌بێت كه باره‌گای سه‌ره‌كی له ویلایه‌تی تێكساسه و هاوبه‌شی سه‌ره‌كی پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی غازه له كێڵگه‌ی لیفیاسان و بنیامین زومر.
هه‌نارده‌كردنی غاز به‌ر له سه‌ری ساڵ بۆ میسڕ ده‌ست پێ ده‌كات و دواتریش هه‌نارده‌ی ئوردن ده‌كرێ
ئیسرائیل له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری 2018 له‌گه‌ڵ میسڕ ڕێككه‌وتنێكی 10 ساڵه‌ی به بڕی 15 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی واژووكرد، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش له كۆتایی ئه‌مساڵ غازی سروشتی هه‌نارده‌ی میسڕ ده‌كات و پێویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ غازی سروشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هاوكات له 2019 كۆمپانیای نۆبل ئینێرجی ئه‌مره‌یكی ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئوردن واژووكرد، بۆ دابینكردنی غازی سروشتی بۆ ئه‌و وڵاته و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌یش غازی سروشتی ئیسرائیل ده‌نێرێته ئه‌و وڵاته و وێستگه كاره‌باییه‌كانی پێ وه‌گه‌ڕ ده‌خرێت.