ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتدپرێس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌ی "بیرل هابه‌ر"ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا سێ كه‌س كوژراون و یه‌كێك له كوژراوه‌كانیش ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌یه.
بنكه‌ی سه‌ربازی بیرل هاربه‌ر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدایه ئاشكرای كرد، كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ره‌تا ته‌قه‌ی له سێ كارمه‌ندی مه‌ده‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كردووه و دوای كوشتنی هه‌رسێكیان كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوای بیستنی ده‌نگی ته‌قه‌كه هێزه‌كانی ناو بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌سبه‌جێ كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه، به دیارییكراویش ڕووداوه‌كه‌یه له كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بنكه‌ی بیرل هاربه‌ر ڕووی داوه، كه به یه‌كێكه له بنكه سه‌ربازییه ستراتیجه‌كانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت.
سێ كه‌س و بكوژه‌كه‌یش كۆتایی به ژیانیان هات
كه‌ناڵی هاوای نیوز ناوی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه هێرشه‌كه سه‌عات 2:30 خوله‌ك به كاتی ئه‌مه‌ریكا ڕووی داوه، دوای ته‌واوبوونی ته‌قه‌كان و خۆكوشتنی بكوژه‌كه‌یش تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و بۆ پكشنین بردوویانن.
بنكه‌ی سه‌ربازی بیرل هاربه‌ر له حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 1941 له‌لایه‌ن ژاپۆنه‌وه به مووشه‌ك بۆردمان كرا، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی تێوه بگلێ و ژاپۆن به چه‌كی كیمیایی بۆردمان بكات.