دیاری عومه‌ر یه‌كێكه له خاتوونه ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی بواری نواندن، ئه‌زموونێكی زۆری له هونه‌ری شانۆدا هه‌یه، له دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌بێ هه‌میشه له نوێگه‌ریدا بێت و بتوانێ هه‌موو ڕۆڵێك به‌رجه‌سته بكات".
چۆن خۆت پێناسه ده‌كه‌یت؟
من دیاری عومه‌ر له دایكبووی سلێمانی و گه‌ڕه‌كی تووی مه‌لیك، بڕوانامه‌ی دیپلۆمم له نواندنی شانۆ و به‌كالۆریۆسم له نواندنی سینه‌ما هه‌یه، 27/3/1998 یه‌كه‌م ئه‌زموونم بوو كه له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به شانۆگه‌ریی "چاوه‌ڕوانی تروسكه‌ی ئه‌ستێره‌كان" ده‌ستم پێ كرد. هاوكات ساڵی 2000 به‌شداری دووه‌م فێستیڤاڵی "چڵه نێرگز"ـم كرد كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌رم وه‌رگرت به كورته فیلمی كۆتاییه‌كان.
چه‌ند ئه‌زموونت له هونه‌ری درامادا هه‌یه؟
له درامادا دوو ئه‌زموونم هه‌یه، یه‌كێكیان درامای "گه‌ڕان به دوای سێبه‌ره‌كان" بوو كه تێیدا ڕۆڵی "هانا"م هه‌بوو، ئه‌وی تریان درامای "سۆما" بوو، له‌وه‌شیان ڕۆڵی "نازه"م بینی.
جگه له شانۆ و دراما چ پیشه‌یه‌كی ترتان هه‌یه؟
مامۆستای بنه‌ڕه‌تیم.
ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو به‌لای تۆوه چ كه‌سێكه؟
ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو به‌لای منه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌رده‌وام له نوێگه‌ریدا بێت و هاوكات بتوانێ هه‌موو ڕۆڵێك به‌رجه‌سته بكات.
هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له نواندن پێی بگه‌م
له ئه‌زموونه‌كانتدا گه‌یشتووی به‌و ئامانجه‌ی كه خۆت ده‌ته‌وێ؟
به بۆچوونی خۆم هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ له نواندن پێی بگه‌م، وا باشتره بۆ هه‌ر شتێك كه بته‌وێ پێی بگه‌یت، قوربانی زیاتر بده‌یت.
له كاره هونه‌رییه‌كانتدا هیچ كاتێك خیانه‌تت لێ كراوه؟
ئێمه مادام له‌م هه‌رێمه‌داین نه‌ك به ته‌نیا له بواری هونه‌ری، به‌ڵكو له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا خیانه‌تمان لێ ده‌كرێت، منیش به‌ده‌ر نیم له‌م جۆره خیانه‌تانه، هه‌ر كه‌سێكیش خیانه‌تم لێ بكات، له ژیانم ده‌ری ده‌كه‌م.
بۆچی ماوه‌یه‌كه كه‌متر ده‌رده‌كه‌ویت؟
ئه‌وه گرنگ نییه كه به‌رده‌وام له به‌رده‌م بینه‌ردا بم و به‌رهه‌میشم نه‌بێ، هه‌ركات به‌رهه‌می نوێم هه‌بێ نزیك ده‌بمه‌وه له بینه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری زۆر و ده‌رهێنه‌ری زۆر په‌یدا بوون، به‌ڵام به‌رهه‌می كه‌ممان هه‌یه.
فیلم و دراما دۆبلاجكراوه‌كان تا چه‌ند هۆكارن له لاوازیی فیلم و دراما كوردییه‌كان؟
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رهه‌می خۆمان هه‌بێ، واته به‌رهه‌مێكی به پێز نه‌ك ئه‌مانه‌ی ئێسته هه‌ن، ئه‌وكاته ئاساییه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌رهه‌مه دۆبلاجكراوه‌كان هۆی لاوازیی فیلم و دراما كوردییه‌كانن.
چ شۆڕشێك پێویسته بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی فیلم و دراما كوردییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین؟
بۆ گرنگیدان به فیلم و دراما كوردییه‌كان، پێویست به هیچ شۆڕشێك ناكات، به‌ڵكو پێویستمان به كه‌سانی ئه‌كادیمییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوه‌خۆییمان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر فیلم و دراما كوردییه‌كان وه‌ك ئه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا گرته‌ی ڕۆمانسی و ورووژێنه‌ری تێكه‌ڵ بكرێ، به بۆچوونی تۆ سه‌رنجی بینه‌ر به‌لای خۆی ڕاده‌كێشێت؟
نه‌خێر، چونكه ئه‌گه‌ر تۆ به‌رهه‌مێكی كرچوكاڵ پێشكه‌ش به بینه‌ر بكه‌یت، بێگومان ناتوانی سه‌رنجی بینه‌ر ڕابكێشیت، واته گرته‌ی ڕۆمانسی به زۆر ناخرێته هیچ كارێكی هونه‌رییه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ كاره‌كه و جۆری سیناریۆكه داوای ئه‌و بابه‌ته بكات، نه‌ك به زۆر بیخه‌یته گۆشه‌یه‌كی یه‌كێك له دیمه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر ڕابكێشیت.
له ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كارت كردووه، ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره بابه‌تانه بوویته‌وه؟
نه‌خێر، چونكه من ده‌زانم له‌گه‌ڵ كێ ده‌چمه ناو كاری هونه‌رییه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی من كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، كه‌سانی ئه‌كادیمی و خاوه‌ن كه‌سایه‌تیی به‌رزی خۆیانن، جا چ له‌ناو بواری هونه‌ری و چ له‌ناو كۆمه‌ڵگه بێت.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال