وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خاته ڕوو و رای ده‌گه‌یه‌نێت، دانوستاندنه‌كانی هه‌رێم و عێراق سه‌ركه‌وتوو بوون و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا كراوه.
حکوومەت بەرپرسیارە لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، ئاوات شێخ جه‌ناب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا رای گه‌یاند، له‌سه‌ر نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتین، رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌كه‌ین و له‌باره‌ی قه‌رزه‌كانیش گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتنێك.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش دا، ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات، كێشه‌ی مووچه له هه‌رێمی كوردستان نامێنێت و له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیس حكوومه‌ت به‌رپرسیاره، ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌شت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 12 مووچه‌ی خانه‌نشینان قه‌رزداره.
"پێشتر بڕیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان سیاسی بووه و بۆ بودجه‌ی ساڵی 2020ـیش ئێسته تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی په‌رله‌مانی عێراقه، ئێمه وه‌ك شاندی دانوستانكاری حكوومه‌ت كاره‌كانمان ته‌واو كردووه و ئه‌ركی نوێنه‌رانی كورده له به‌غدا له كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن و بیچه‌سپێنن". ئاوات شێخ جه‌ناب وای گوت.
وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، دانوستانه‌كانی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بووه و له رێككه‌وتنه‌كه‌دا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌كاتی سوێندخواردنی كابینه‌كه‌ی له په‌رله‌مان، كارنامه‌ی كاری چوار ساڵه‌ی حكوومه‌تی خسته روو و تیایدا ئاماژه به رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا درا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوانیان به‌پێی ده‌ستووری عێراقی، وه‌ك نیازپاكی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆ بووه‌وه.