بەگوێرەی راپۆرتی چەند دەزگایەكی هەواڵگری وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریكا لەسەر مۆڵگە و حەشارگەی سیخوڕە رووسەكان، دەركەوتووە ئەوان ناوچەیەك لە چیای ئالب لە فڕەنسایان كردووەتە حەشارگە و بنكەی چالاكییەكانیان و لەوێوە پیلانی ژەهر خواردكردنی سێرگی سكریپاڵ سیخوڕە دوو سەرەكە بەڕێوە چووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەم، رۆژنامەی "
لۆمۆند"ی فڕەنسی راپۆرتێكی لەسەر بەدواداچوونی لێكۆڵینەوەی هەواڵگری بەریتانی، سویسڕی، فڕەنسی و ئەمەریكی بڵاو كردەوە، ئاماژەی بە ئاشكراكردنی پەناگە و بنكەیەكی چالاكییەكانی سیخوڕانی رووسیا كردووە لە ئەوروپا و دەڵێ، ئەوان 15 سیخوڕن لە یەكەی (29155)ـی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری سەربازی رووسی لە ئەوروپا، لە 2014 تا 2018، لە ناوچەیەكی چیای ئالب لە فڕەنسا، بنكەی چالاكییەكانیان دامەزراندووە، وەك بنكەی دووەم و پەناگەی دووەمیان بۆ خۆ حەشاردان و داڕشتنی پیلانەكانیان.
15 سیخوڕی یەكەی (29155)ـی سەر بە ئاژانسی هەواڵگری سەربازی رووسی فڕەنسا دەكەنە مۆڵگەی حەشاردان و چالاكییەكانیان
لە راپۆرتەكەدا ئەوە روون كراوەتەوە، ئەو سیخوڕانە نەك تەنیا لە ناوچەیەكی چیای ئالب لە باشووری رۆژهەڵاتی فڕەنسا، لەسەر سنووری سویسڕا و ئیتاڵیایان بەكار هێناوە، بەڵكو بە شارەكانی شامونی و ئیڤیان و ئەنماس تێپەڕیون.
لێكۆڵینەوەی دەزگا هەواڵگرییەكانی ئەو چوار وڵاتە دوای كوژرانی سێرگی سكریپاڵ سیخوڕی دووسەرەی رووسی بەریتانی دێت لە ماڵەكەی خۆیدا لە مانگی ئاداری 2018 لە شارۆكەی سالزبێری، دوای ئەوەی ژەهراوی كرابوو، هەر ئەوكاتیش بەریتانیا و هاوپەیمانانی، رووسیایان تۆمەتبار كرد، بەڵام رووسیا ئەو تۆمەتەی رەت كردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە، ئەو تیمە سیخوڕە رووسە لە وڵاتانی بولگاریا و مۆڵدۆڤیا و مۆنتنیگرۆ چالاكیان ئەنجام داوە، هەندێكیش لەو سیخوڕانە بە بەردەوام سەردانی فڕەنسایان كردووە
رۆژنامە فڕەنسییەكە لە زاری بەرپرسێكی هەواڵگری فڕەنسییەوە دەڵێ، پێ دەچێت "ئوت سافوا" بنكەی دواوەی چالاكییە هەواڵگرییەكانی ئەو تیمە سیخوڕییە رووسییە بن.