ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد، دادگای سلێمانی سزای بەسەر كۆمەڵێك تۆمەتباری مادەی هۆشبەر سەپاند كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لەلایەن تیمەكانیان گیرابوون.
لە 25/6/2019 تا 26/8/2019 بەبڕیاری دادوەر، لە پارێزگای سلێمانی گیرابوون
لە راگەیەنراوێكدا ئاسایشی سلێمانی باسی لەوە كردووە بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان توانیان لە ڕۆژانی 25/6/2019 تا 26/8/2019 بەبڕیاری دادوەر، لە پارێزگای سلێمانی شەش كەس بگرن.
هاوكات باس لەوە كراوە بەپێی مادەی 14 ی تایبەت بە مادەی هۆشبەر، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی 3/12/2019 و 4/12/2019 سەرجەم ئەو گیراوانە سزایان بەسەردا سەپێنرا كە لە خوارەوە ئاماژە بە سزاكانیان كراوە.
١-(ڕ ، ش ، م) لە دایكبووی ساڵی 1997 و ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی شەش مانگ.
٢-(ج ، م ، م) لە دایكبووی ساڵی 1991 ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
٣-(هـ ، ن ،س) لە دایكبووی ساڵی 1987 ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
٤-( د ، أ ، أ) لەدایكبووی ساڵی1977 ڕەگەزی نێر ، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
٥-( أ ، م ، ص) لە دایكبووی ساڵی 1986 ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
٦-(س ، م ، ح) لە دایكبووی ساڵی 1961 ڕەگەزی نێر، پیشەی كاسب، سزا درا بۆ ماوەی هەشت مانگ.
پێویستە بگوترێت سەرجەم تاوانبارەكان جگە لە زیندانیكردن، بە سزای مادی 450 هەزار دیناریش سزا دران.