ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا په‌یامێكى ناڕه‌زایى به رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ن و له نامه‌كه‌دا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه جۆره مووشه‌كێكى دروست كردووه توانى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمیی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى
RT ى رووسى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى كانوونى یه‌كه‌م له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه، نوێنه‌رانى هه‌رسێ وڵاتى ئه‌وروپا فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى هاوبه‌شیان به ئه‌نتۆنیۆ گوتیریسى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوه.
وڵاتانى ئه‌وروپا: ئێران مووشه‌كێكى تاقى كردووه‌ته‌وه تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه
له نامه‌كه‌دا كه شه‌وى رابردوو به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دراوه، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار كراوه جۆره مووشه‌كى بالیستى ئه‌وتۆى دروست كردووه كه تواناى هه‌ڵگرتنى كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه.
یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌یش كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه به "شه‌هاب3" ناسراوه.
ئه‌و سێ وڵاته ئه‌وروپییه داوا له سكرتێرى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌م كاره‌ى ئێران ئاگادار بكاته‌وه و گوشار دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ى چالاكییه مووشه‌كییه‌كانى بوه‌ستێنێ.
چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه ناگونجێت كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز له ساڵى 2015 ئه‌نجامى داوه.