ڤیدیۆ..تۆپخانەكانی فڕەنسا بۆردمانی داعش دەكەن

:: PM:12:30:17/10/2016 ‌

وڵاتی فڕەنسا یەكێكە لە وڵاتانی نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا، بۆ شەڕی مووسڵ زیاتر لە 40 تۆپی دوورهاوێژی لە بەعشیقە جێگیر كردووە و بۆ یەكەم جاریش ڤیدیۆی بۆردمانكردنی تۆپهاوێژە فڕەنسییەكان بڵاو دەبێتەوە.

لە كۆی ئەو 63 وڵاتەی بەشدارن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فڕەنسا ڕۆڵی كارای بینیووە، جگەلە بەشداری كردنی بە كۆمەڵێك فڕۆكەی جەنگی، هاوكات فڕەنسا كەشتی فڕۆكهەڵگری شاڕڵ دیگۆلی ناردووەتە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست و لەوێوەش هەندێ جار بە مووشەك ئامانجەكان بۆردمان دەكات.

ژمارەیەك لە هێزە تایبەتەكانی فڕەنسا لە هەرێمی كوردستان و عێراق هەن، ئەركیان مەشق و راهێنان پێ كردنی پێشمەرگە و هێزەكانی تری عێراقە، جگەلەوە فڕەنسا بە ناردنی كۆمەڵێك ڕەشاشی و چەكی تری جۆراوجۆر یارمەتی پێشمەرگەی داوە و كۆمەكی مرۆیی بۆ ئاوارەكانیش ڕەوانە كردووە.

لە مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2014 فرانسوا هۆلاند سەرۆككۆماری فڕەنسا گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێ كرا.




وشە - باز ئه‌حمه‌د