ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، واده‌ی كۆنگره‌ی له حه‌وتی كانوونی دووه‌مه‌وه دواخست و به‌كۆی ده‌نگ بڕیار درا 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ببه‌ستێت. ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش ده‌ڵێت، هه‌موومان واژۆمان كردووه بۆ به‌ستنی كۆنگره.
چوار رۆژی تر کۆنفڕانسی مەڵبەندەکان دەست پێ دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی پرسی دواخستنی كۆنگره و دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ به‌ستنی كۆنگره بڕیارمان دا كه كۆنگره هه‌ر له‌م مانگه ببه‌سترێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هاوڕا بووین كۆنگره له ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه ببه‌سترێت و رۆژی نۆی مانگیش كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
"هه‌موو سه‌ركردایه‌تی واژۆمان كردووه له‌و رۆژه‌دا كۆنگره ببه‌سترێت چونكه كۆنگره بووه به ئه‌مری واقیع و ده‌بێ ببه‌سترێت". ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم وای گوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره دواخستنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌كردایه‌تی ده‌ڵێ، حیسابی تێكچوونی دۆخه‌كه كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی