چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى بۆ رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییان ئاشكرا كردووه، حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق ده‌ستى به پێشێلكارى كردووه و هه‌ندێك له نۆ وه‌زاره‌ت وه‌زیره‌كان هه‌لیان قۆزتووه‌ته‌وه كار بۆ كه‌سوكار و خه‌ڵكى نزیكى خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له پێشێلكارییه‌كانى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق ده‌كات و له زانیارییه‌كانیشى پشت به سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ده‌به‌ستێت. له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى به ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوه له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌مه‌یش حكوومه‌ته‌كه‌ى بوو به كاربه‌ڕێكه‌ر كه هیچ مافێكى له بڕیاردانى گرنگ نییه، كه‌چى به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى دزه‌یان پێ كراوه، ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنگ له وه‌زاره‌ته‌كان دراوه".
نۆ وه‌زاره‌ت ئه‌م بارودۆخه به ده‌رفه‌تى ده‌زانن كارى نایاسایى ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و زانیارییانه له لایه‌ن په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانى عێراقه‌وه ئاشكرا كراون و له دروستی‌یان دڵنیایه. له‌باره‌ی بڕیاره‌كانیش رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ زۆر له بڕیاره‌كان تایبه‌ت بووه به گواستنه‌وه‌ى راژه و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله و پێدانى سه‌ره‌مووچه و پێدانى ئیمتیازى تر به كه‌سانى نزیك له وه‌زیره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ر به حزبه‌كانى عێراقن، ئه‌مه‌یش له‌وه سه‌رچاوه‌یه گرتووه وه‌زیره‌كان ئه‌م مانگه كه له ته‌مه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌یان ماوه به ده‌رفه‌ت ده‌زانن.
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى كه ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه و به په‌رله‌مانتارێكى دیار وه‌سف كراوه، به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "نۆ وه‌زاره‌تى گرنگ ئه‌م پێشێلكارییانه‌یان كردووه له‌وانه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و ناوخۆ و به‌رگرى و شاره‌وانى و پێوه‌ندییه‌كان و په‌روه‌رده". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات زۆر له‌و وه‌زاره‌تانه كارى گواستنه‌وه وپله به‌رزكردنه‌وه و پێدانى سه‌رمووچه و ته‌نانه‌ت گرێبه‌ستى درێژمه‌وداشیان واژوو كردووه هه‌رچه‌نده بوونه‌ته حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "هه‌ندێك به‌رپرس له وه‌زاره‌ته‌كان چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه، ئه‌م بڕیاریانه‌یش پێشتر دوا خرابوون چونكه زۆربه‌یان نایاسى بوون"، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات به‌هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌و بڕیارانه ئێسته په‌له‌یان لێ ده‌كرێت و ده‌رده‌كرێن.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق كه داواى كردووه ناوى ئاشكرا نه‌كرێت، ده‌ڵێ په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م كارانه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌كات.
ئه‌فسه‌رێكى باڵا به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، نووسینگه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ رۆژى دووشه‌مى رابردوو واته رۆژێك دواى په‌سه‌ندكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى گرنگى له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمانده‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌نجام داوه، له‌وانه لیوا یاس عه‌بدولجه‌مار گوازراوه‌ته‌وه له راگرى په‌یمانگاى باڵاى په‌ره‌پێدانى ته‌ناهى گوێزراوه‌ته‌وه، لیوا عیسام حه‌مید له نوسینگه‌ى وه‌زیر گوێزراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان گۆڕانكارى تر.
هاوشێوه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌زیرى خوێندنى باڵا قوسه‌ى سوهه‌یل هه‌ندێك گۆڕانكارى كردووه له‌وانه دوو سه‌رۆكى نوێى بۆ زانكۆى به‌غدا و ته‌كنه‌لۆجیا داناوه و هه‌روه‌ها چه‌ندان گۆڕانكارى تر‌ى له‌ناو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كردووه.
هه‌ر له‌سه‌ر دامه‌زراندن په‌رله‌مانتارێك ئاشكراى ده‌كات، په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ى واژوو بۆ وه‌ستاندنى دانانى پله‌تایبه‌ته‌كان كه پێشتر به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك له نێوان عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجام دراوه و كۆمه‌ڵێك ناو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه.
عه‌لى بودێرى په‌رله‌مانتارى عێراقى به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "زیاتر له 50 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و داوایه كردووه كه داواى وه‌ستاندنى دانانى پله‌تایبه‌ته‌كان ده‌كات". ئه‌وه‌یشى روون كردووه‌ته‌وه ئه‌م داوایه ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كرێت.
چاودێرێكى سیاسى: لایه‌نه‌كان له حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌یانه‌وێ كه‌سى سه‌ربه‌خۆیان له شوێنه گرنگه‌كان داده‌مه‌زرێنن
حكوومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر، حكوومه‌تێكى كاتییه و ده‌سه‌ڵاتێكى ته‌واوى نییه، به‌ڵام ئه‌رك و كاره‌كانى رۆژانه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌م جۆره حكوومه‌تانه‌یش له قۆناغى گواستنه‌وه یان له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن یان به‌هۆى بارودۆخێكى له ناكاوه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ى حكوومه‌تى نوێ داده‌نرێت. له زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان مافى ئه‌وه‌ى نییه بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تى گرنگ بدات.
چالاكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى له گۆڕه‌پانى خۆپێشاندانه‌كان هه‌ستیان به‌و پێشێلكارییانه كردووه كه حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌نجامى ده‌دات و ئه‌وان به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێن، "ئه‌مه ته‌واوكه‌رى زنجیره‌كانى گه‌نده‌ڵییه كه گه‌لى له دژى راپه‌ڕیوه".
چالاكانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و ئاگادارى ئه‌و بابه‌تانه‌ن، به‌ڵام ئێسته سه‌رنجى ئه‌وان به‌لاى سه‌ره زله‌كانى گه‌نده‌ڵییه له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى. حوسێن قه‌یسى توێژه‌رى سیاسى ده‌ڵى هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌شدار بوو له حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌تى سێبه‌ر دروست بكه‌ن به‌وه كه‌سانى نزیكى خۆیان له‌م كاته‌دا له شوێنه گرنگه‌كان داده‌نێن.
حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كه ئێسته كاربه‌ڕێكه‌ره، له 24ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 راگه‌یانرا و له یه‌كى كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.