"دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی كۆتایی خۆپێشاندانەكان نییە"

:: PM:02:34:05/12/2019 ‌
 
سەنتەری "ستراتفۆر"ی هەواڵگری ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بەستەڵەكە سیاسییەی هەیە قووڵتر دەكات و دەستلەكاركێشانەوەی كۆتایی بەو ناڕەزایەتییە جەماوەرییە ناهێنێت كە زیاتر لە دوو مانگە لە عێراق هەیە.

سەنتەرەكە
لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی كرد كە گۆڕینی عەبدولمەهدی بە كاندیدێكی قبووڵكراو لای خۆپێشاندەران و سیاسەتوان و هێزە سیاسییەكان بەیەكەوە كارێكی ئاسان نییە و ئەوەش مانای ئەوەیە ئەو بەستەڵەكە سیاسییەی لەو وڵاتە هەیە قووڵتر دەبێتەوە.
سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەسەڵاتی ئەمەریكا و ئێران لە عێراق دیاری دەكات
روونی كردەوە، رۆیشتنی عەبدولمەهدی كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان پشێوی جەماوەری ناهێنێت، بەڵكو زیاتریان دەكات و ئەو خۆپێشاندانە كاری كردە سەر چەندان بواری ئابووری عێراق لەوانە بازرگانی وەك داخستنی بەندەری ئوم قەسڕ، هاوكات سەرۆك وەزیرانی داهاتوو رۆڵی لە ئاستی دەسەڵات و دەسترۆیشتوویی ئەمەریكا و ئێران لە عێراق دەبێت كە بووەتە گۆڕەپانێك بۆ جەنگی سەرەكی بەوەكالەت لە ناوچەكە و ئێران بە سەرمایەی سیاسی خۆی نقوومی كردووە. 

شایەنی باسە سەنتەری "ستراتفۆر"، لەلایەن رۆژنامەوانی ئەمەریكا بە سێبەری ئاژانسی هەواڵگری ئەمەریكا دادەنرێت و ز‌وۆرینەی شارەزایانی بریتین لە ئەفسەر و فەرمانبەرانی پێشووی هەواڵگری ئەمەریكا.  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل