ئه‌مڕۆ له سنووری شارۆكه‌ی خورماتوو ته‌رمی ژنێك به گولهبارانكراوی دۆزرایه‌وه، هاوكات له خانه‌قین ژنێك به په‌ت خۆی خنكاند.
بە فیشەک لە سەری درابوو و تەرمەکەی لە چۆڵەوانییەک فڕێدرابوو
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سنووری شاره‌دێی سلێمان به‌گی سه‌ر به خورماتوو، ته‌رمی ژنێك به گولهبارانكراوی دۆزرایه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئاسه‌واری فیشه‌ك به سه‌ری ژنه‌كه‌وه دیاره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی لا نه‌بووه ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.
هاوكات عه‌قید هیشام ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلسی خانه‌قین بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، دوێنێ له خانه‌قین ژنێك كه دایكی دوو منداڵه و ته‌مه‌نی سه‌رووی 20 ساڵه، خۆی خنكاند و تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ی نادیاره و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
مهاباد حه‌سه‌ن چالاكی بواری ژنان له گه‌رمیان بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، له ناوچه كوردستانییه‌كان لاوازیی هێزه ته‌ناهییه‌كان بووه‌ته هۆكارێك كه بكوژی ژنان ون ببن و نه‌گیرێن، چونكه هێزه ته‌ناهییه‌كان رۆڵ و پێگه‌یان لاوازه.
هاوكات ڤیان سابیر به‌رپرسی سه‌نته‌ری توندوتیژی دژ به ژنان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ناتوانن له ناوچه كوردستانییه‌كان هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام بده‌ن یاخۆ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوشتن و خۆكوشتنی ژنان له‌و ناوچانه بكه‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی