باره‌گای بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری شاری هه‌ولێر، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه و دڵگرانی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
دڵگرانین بە كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، باره‌گای بارزانی له په‌یامێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو كوێخا عه‌لی كوێخا سابیر بڵباس. به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر "كوێخا عه‌لی كوێخا سابیر بڵباس"مان پێ گه‌یشت.
"هاوبه‌شی خه‌ممان بۆ خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین". له په‌یامه‌كه‌دا وا نووسراوه.
باره‌گای بارزانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، خودای گه‌وره ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات.