باره‌گای بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مهاباد ئه‌حمه‌د هاوسه‌ری هێمن حه‌سه‌ن پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا دڵگرانی خۆیان به‌هۆی ئه‌و كۆچه‌وه دووپات كردووه‌ته‌وه.
به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو مهاباد ئه‌حمه‌دمان پێ گەیشت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، باره‌گای بارزانی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێز هێمن حه‌سه‌ن، به دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو "مهاباد ئه‌حمه‌د"ی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، به‌شداری خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تانین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین.
"خودای گه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامی به هه‌موو لایه‌كتان ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بكات". له پرسه‌نامه‌كه‌دا وا نووسراوه.