سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له خانه‌قین بڵاو كرده‌وه.
په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆریستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه تیرۆریستان خۆیان ڕێكخستۆته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو، به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، به‌داخه‌وه سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌ی ده‌ڵێت" پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، په‌لاماره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆریستان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه تیرۆریستان خۆیان ڕێكخستۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژدن بۆ سه‌قامگیریی ته‌واوی ناوچه‌كه.