ئه‌مڕۆ 40 رۆژ به‌سه‌ر كۆچی دوایی خاتوو زولێخا، كه به دایكی پێشمه‌رگه ناسرابوو، تێپه‌ڕی و له چله‌ی ماته‌مینیدا، په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاواتێكی كۆچكردوو به دی ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حكوومی و سه‌ربازی و حزبی، مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی، خاتوو زوله‌یخا ڕێك خرا، ناوبراو له سه‌روه‌ختی شه‌ڕی سه‌خت و توندی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر داعش، به دابینكردن و دروستكردنی خواردن یارمه‌تیی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێكی زۆری سه‌نگه‌ره‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه، وه‌ك خۆی له‌و سه‌روه‌خته‌دا رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركی حه‌ج كۆی كردبووه‌وه، خستوویه‌تییه خزمه‌ت پێشمه‌رگه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمی چله‌ی ماته‌مینی خاتوو زوله‌یخا، شوان شێخ ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كوردستان، رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، به‌ده‌ل حه‌ج بۆ خاتوو زوله‌یخا ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆ زانین، رۆژی 17/12/2016، كه هاوكاتی رۆژی ئاڵای كوردستانه، خاتوو زوله‌یخا، به هۆی نه‌خۆشییه‌كی گیانستێنهوه، كۆچی دوایی كرد و ئه‌مڕۆ چل ڕۆژ به‌سه‌ر دواكۆچیدا تێپه‌ڕی.