دڵنیایی له‌باره‌ی ڕه‌وشی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووى پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌پ" ده‌ده‌رێ كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن توركیاوه گیراوه و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوویش ته‌ندروستی تێكچوو.
پزیشك دڵنیایی داوه له باشی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌میرتاش
ئه‌مرۆِ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، موزه‌ین گونه‌ش نوێنه‌ری سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی كاوه گه‌رمیانی له هه‌رێمی كوردستان بوو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته ڕه‌وشی ته‌ندروستی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش زۆرباشه و زیاتر روو له باشی ده‌كات. ڕوونیشی كرده‌وه كه په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌یش له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانیان كردووه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ده‌میرتاش گوتی، پزیشك دڵنیایی داوه له باشی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌میرتاش و جیاوازه له رۆژانی پێشتر.
نوێنه‌ری ده‌میرتاش ئه‌مڕۆ له گه‌رمیان خه‌لاَتی ئاڵتوونی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی پێ به‌خشرا كه سالاَنه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی داكۆكیكار له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان ده‌به‌خشرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی