له قۆناغی پێش کۆتایی جامی که‌نداودا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به‌حره‌ین ڕووبه‌ڕووی یه‌کتربوونه‌وه، له كۆتایدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌لێدانه یه‌کلای که‌ره‌وه‌کان تووشی شکست بوو به ئه‌نجامی (5–3) گۆڵ.
به‌یه‌كجاری عێراق ده‌ركرا
پاش 90 خووله‌ک یاریکردن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئه‌نجامی (2–2) گۆڵ یه‌کسان بوون له گێمی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌رچی گۆڵه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌لایه‌ن یاریزانان موهه‌ند عه‌لی و ئیبراهیم بایش له خوله‌که‌کانی شه‌ش و 18 تۆمار کران، به‌ڵام دواتر دوو گۆڵی به‌رانبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین له‌لایه‌ن یاریزانان عه‌بدوڵا خالید و محه‌مه‌د جاسم له خووله‌که‌کانی 14 و 47 تۆمكار كرا و به‌مه‌یش یانه‌ی به‌حرێن وره‌ی هاته‌وه به‌ر.
دوای کاتی یاسای یارییه‌که داوه‌ر په‌نای برده‌به‌ر لێدانه یه‌کلای که‌ره‌وه‌کان و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق محه‌مه‌د قاسم نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربکات و به‌و ئه‌نجامه‌یش هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین به ئه‌نجامی (5–3) سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد و به‌هۆیه‌وه به‌یه‌كجاری عێراق ده‌ركرا.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین له یاری کۆتایدا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه و قه‌ته‌ڕ ده‌کات.