ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌ركۆماری عێراق و دانانی كه‌سێكی تر له شوێنی ئه‌و ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی گشتی به فیڕۆ ده‌دات و سزای له‌داردان واژوو ناكات.
كازم سه‌یادی په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویته‌ری خۆی تویتێكی كردووه و نووسیویه‌تی، داوای گۆڕینی سهركۆمار ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی تیرۆریستان نادات و فه‌رمانی دادگا بۆ به سزادانیان واژوو ناكات، جیا له‌وه‌یش پاره‌ی گشتی به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.
واژوو له‌سه‌ر فه‌رمانی دادگا بۆ له داردانی تیرۆریستان ناكات و پاره‌ی گشتی به‌هه‌ده‌ر ده‌دات
ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق له كاتێكدایه كه خۆپێشانده‌رانی
عێراق ماوه‌ی دوو مانگه له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و داوای دوورخستنه‌وه‌ی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ئێسته ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ سیسته‌می سیاسی له وڵات بگۆڕێت و به گوێره‌ی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ینی ڕابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد و ڕۆژی دواتر په‌رله‌مان داواكه‌ی په‌سه‌ندكرد و حكوومه‌تی عێراق بۆ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر گۆڕا، به‌ڵام خۆپێشانده‌ران هاشتاگ و هه‌ڵمه‌تیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه و داوای دوورخستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌ركۆماری عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.