كچێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی هیندی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر و ئه‌ویش دوای ڕزگاربوونی سكاڵای له دادگا تۆمار كرد، به‌ڵام له ڕۆژی دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پیاوه‌وه ده‌یگرن و ئاگری تێ به‌رده‌ن، به‌وهۆیه‌وه نزیكه‌ی 70%ی جه‌سته‌ی سووتاوه.
ئه‌و ڕووداوه له ویلایه‌تی ئۆتار برادیشی
هیندستان ڕووی داوه، كچه‌كه له شاری حه‌یده‌رئاباد ژیاوه، پاش ئه‌وه‌ی تووشی هێرشێكی وه‌حشیانه‌ی گرووپێكی پیاوان ده‌بێ و به كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌سه‌ر، دوای ڕزگاربوونیشی سكاڵا تۆمار ده‌كات.
له‌كاتی ڕۆیشتنی بۆ دادگا ڕفێنراو و دواتر به سووتاوی دۆزرایه‌وه
ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه له مانگی ئادار/مارسی ڕابردوو ئه‌نجام دراوه، دوای ئه‌و ماوه‌یه له چاوه‌ڕوانی دواجار واده‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی دێت و له‌و كاته‌ی به‌یانییه‌ك خه‌ریكی ڕۆیشتنه بۆ دادگا و به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له دۆسیه‌كه‌ی و وه‌رگرتنی مافی خۆی، به‌ڵام له‌لایه‌ن گرووپێك پیاوه‌وه كه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌بوون ده‌ستدرێژیان كردبووه سه‌ر، جارێكی تر ده‌ڕفێنرێت.
دوای ڕفاندنی كچه‌كه، ئه‌و پیاوانه ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌ده‌ن و نزیكه‌ی 70%ی جه‌سته‌ی ده‌سووتێ و به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئێسته‌یش له ژێر چاودێری چڕدایه و مه‌ترسی هه‌یه گیان له ده‌ست بدات، پۆلیسیش سێ گومانباری گرتووه، به دوای بكه‌ره‌كانی تری ئه‌و تاوانه‌یه و ده‌یه‌وێ سه‌رجه‌میان ئاشكرا بكات و دادگایی بكرێن.