پیاوێكی هیندی دوای ئه‌وه‌ی له تیروپشك و لۆتۆ ژماره‌كه‌ی ئه‌و ده‌رچوو و بڕی 800 هه‌زار دۆلاری برده‌وه، بڕیاری دا به‌و پاره‌یه زه‌وییه‌كی زۆر له زێدی بابوباپیرانی له ناوچه‌ی كیلیمانووری ویلایه‌تی كیرالای هیندستان بكڕێ، دواجاریش له‌و زه‌وییه كه‌نزێك ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه به به‌ختترین پیاو له هیندستان ناوی ده‌ركردووه.
ئه‌و زه‌وییه‌ی پیاوه
هیندییه‌كه كڕی له نزیك په‌رستگای كریشنای كۆن بوو، له كاتی هه‌وڵدان بۆ نیشانكردنی زه‌وییه‌كه‌یش بڕی دوو هه‌زار و 500 دراوی زێڕی كۆنی دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می شانشینی تراڤانكاور ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه حوكمی ئه‌و ویلایه‌ته‌ی باشووری هیندستانی بۆ سه‌دان ساڵ كردووه.
دوای بردنه‌وه‌ی 800 هه‌زار دۆلار دوو هه‌زار و 500 دراوی زێڕی له زه‌وییه‌كه‌ی دۆزییه‌وه
ئه‌و پیاوه ناوی بیلایه و ئه‌و بڕه دراوه كۆنه‌ی دۆزییه‌وه ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌یه‌كی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی كرد و دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و دراوانه به‌هایه‌كی زۆریان هه‌یه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته به فه‌رمی نرخه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ، نرخه‌كه‌ی زۆر بێ و ئه‌و پیاوه ببێت به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ویلایه‌ته‌كه، هه‌واڵی ئه‌م پیاوه به به‌خته‌یش به هیندستان بڵاوبووه‌ته‌وه و زۆرێك هیوای ئه‌وه ده‌خوازن كه هاوشێوه‌ی ئه‌و چانسیان له ژیان هه‌بێت.