شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی خستووه‌ته ڕوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و هێشتا بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام نه‌گشتێنراوه.
جین وانگ ئه‌ندازیاری ته‌كنه‌لۆجیا و پسپۆر له بواری دیزاینی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له تویتێكدا
نووسیویه‌تی، ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندی "هه‌زه" كردن له كاتی لایككردنی پۆسته‌كانتان زیاد ده‌كات، واته جیا له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كانتان پێشانی ئه‌وه ده‌دا كه كێ لایكی پۆسته‌كه‌تانی كردووه، هاوكات ته‌واوی مۆبایله‌كه‌یش ده‌له‌رزێنێت "هه‌زه"یه‌ك ده‌كات.
خه‌ڵكێكی زۆر داوا ده‌كه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كه نه‌خرێته خزمه‌ته‌وه و دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه
له به‌شێكی تردا ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا نووسیویه‌تی، ئامانج له دانانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ستكردنی به‌كارهێنه‌رانه به ڕه‌زامه‌ندبوون، چونكه زۆرێك كه‌سێتی خۆیان له‌وه ده‌بیننه‌وه كه زۆرترین لایكیان بۆ بێ و زۆرترین به‌شداری و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیان بكرێت، به‌مشێوه‌یه ده‌یانه‌وێ له ناو خه‌ڵك وا خۆیان ده‌ربخه‌ن كه كه‌سێتییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزیان هه‌یه و خه‌ڵك زۆر پێیان سه‌رسامه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه له‌لایه‌ن ئه‌و پسپۆره‌وه له تویته‌ر كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌شێك پێشوازی لێ ده‌كه‌ن و به‌شێكی تریش به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆرترین وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌یان به‌فیڕۆ بڕوات و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ڕه‌ت بكرێته‌وه و نه‌خرێته خزمه‌ته‌وه.