دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:09:02:07/12/2019 ‌
بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ و تا ڕۆژی 26ـی كانوونی یەكەم كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵی فەرمانبەران
ئەمڕۆ شەموو حەوتی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" بڕیارە سبەی دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵی فەرمانبەران.

لە زانیارییەكاندا ئاشكرا كراوە، سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی هێزی پێشمەرگە.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد