نەخۆشخانەیەكی گشتی داخرا

:: AM:09:20:07/12/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە بەهۆی نۆژەنكردنەوەی دادەخرێت و نەشتەرگەرییەكانیش دەگوازرێنەوە شارۆكەی چوارقوڕنە.

ئەمڕۆ شەموو حەوتی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێكی ئاشكرای كردووە، نەخۆشخانەی فێركاری رانیە ئەمڕۆ بەهۆی نۆژەنكردنەوە دادەخرێت، بۆیە هەر حاڵەتێكی كتوپڕی نەخوازراو واتا فریاگوزاری لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوون دەبێت و ستافەكە لە خزمەت هاووڵاتییاندا دەبێت.

ڕوون كراوەتەوە، بۆ ئەو نەخۆشانەی نۆرەی نەشتەرگەرییان گرتووە، لەمەودوا نەشتەرگەرییەكان لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقوڕنە دەكرێت.

لەمەودوا نەشتەرگەرییەكان لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقوڕنە دەكرێت
تەندروستی ڕاپەڕین باسی لەوەش كردووە، راوێژكاری بەیانیان هەرلە شوێنی خۆی دەمێنێت بۆ بینین و چارەسەركردنی نەخۆش، نۆرینگەی دەرەكیش لەدوای نیوەڕۆیان و شەوان لە هەمان باڵەخانەی "ئیستیشار" ڕانیە لە خزمەت هاووڵاتییاندا دەبێت.

نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە لە كاتێكدایە لە ماوەی پێشوو چەندان كێشە هەبوو لە باڵەخانە و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەكە.



وشە - رامیار جەواد