ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو 10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، له عێراق به‌هۆی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش ده‌كرێته پشووی فه‌رمی، به‌ڵام ئه‌و پشووه هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه.
ئه‌و پشووه ته‌نیا شاره‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو حه‌وتی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشووی ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه و له‌و ڕۆژه‌دا ده‌وامی فه‌رمییه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و پشووه ته‌نیا شاره‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ند نابێت.
ئه‌م مانگه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه دوو ڕۆژ له كوردستان ده‌بێته پشووی فه‌رمی، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ته‌نیا پشووی 25ی مانگ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسا پشووه‌كان ڕێكخراوه و جگه له‌و پشوانه به‌ر جه‌ژنه‌كان ده‌كه‌ون.