دوێنێ جارێكى تر وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا چوار سه‌ركرده‌ى لایه‌نه عێراقییه‌كانى سزا به تۆمه‌تى كوشتنى خۆپێشانده‌ران و گه‌نده‌ڵى، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو ناوى خه‌میس خه‌نجه‌ر بوو له‌پاڵ سێ سه‌ركرده‌ى میلیشیاى شیعه‌كان، چونكه خه‌میس یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى سوننه رۆڵێكى دیارى هه‌یه له ناو سوننه‌كان، كه‌چى ناوى له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى له یه‌ك لیست هاتووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوێنێ هه‌ینى شه‌شى مانگ وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا سزاى به‌سه‌ر چوار سه‌ركرده‌ى عێراقى سه‌پاندووه. یه‌كێك له‌وان قه‌یس خه‌زعه‌لییه، قه‌یس كه سه‌كردایه‌تى گرووپێكى میلیشیا ده‌كات به ناوى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، ده‌گوترێت ساڵانه پاره‌یه‌كى زۆر له ئێران وه‌رده‌گرێت.
به‌ر ئه‌مه‌ریكا عێراقیش كۆمه‌ڵێك بڕیارى له‌دژى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌ركردووه
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ئه‌مڕۆ له رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى بڵاو كراوه‌ته‌وه قه‌یس خه‌زعه‌لى راسته‌وخۆ سه‌ر به یه‌كێك له‌و لیژنانه‌ی سوپاى پاسدارانه كه ره‌زامه‌ندى داوه راسته‌خۆ توندوتیژیى كوشنده دژ به خۆپێشاندانه‌كانى عێراق به‌كار بهێنرێت، تا له ئه‌نجامدا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌ڵكى بتۆقێنن، ئه‌مه‌یش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یس ناوى له لیسته‌كه‌دا هه‌بێت.
دواتریش عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له پارێزگاى دیاله هه‌ڵساوه به كوشتن و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆپێشانده‌ران. وه‌ك تێبینى ده‌كرێت جگه له قه‌یس خه‌زعه‌لى، ناوى له‌یس خه‌زعه‌لیش له ناو لیسته‌كه‌دا هه‌یه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆیه له‌یسى خستووه‌ته سزاكانه‌وه چونكه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هێرشه‌ى كردووه كه له ساڵى 2007 كراوه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌ربه‌لا، پێنج ئه‌مه‌ریكى له هێرشه‌كه‌دا كوژراون و سێى تریش بریندار بوون.
یه‌كێكى تر له‌وانه‌ى كه سزایان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه حوسێن فالح عه‌زیز لامییه، ئه‌ویش یه‌كێكه له سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى شیعه له عێراق، تۆمه‌ته‌كه‌یشى ئه‌وه‌یه پێوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ سوپاى پاسداران.
ده‌گوترێت لامى به‌رپرس بووه له بڕیارى كوشتن و سه‌ركوتكردنى خۆپێشانده‌رانى به‌غدا، هه‌ر له سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كان كه له ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ بوو. حوسێن لامى كه به "ئه‌بو زه‌ینه‌ب لامى" یش ده‌ناسرێت پێشتر راپۆرتێكى رۆیته‌رز ئاشكراى كردبوو، ئه‌و پیاوه سه‌رپه‌رشتى تیمێكى قه‌ناسى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران بكوژن. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كاتێك قاسم سوله‌یمانى سه‌ركرده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران سه‌ردانى عێراق ده‌كات، لامى یاوه‌رى ده‌كات. حوسێن لامى به‌رپرسى ئاسایشى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه.
سه‌ركرده‌یه‌كى دژ به شیعه له‌گه‌ڵ شیعه‌كان سزادراوه
سزاى ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدا دێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق به پێشیلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ تۆمه‌تبار ده‌كرێن، چونكه تا ئێسته 450 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون و 20 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه بوونى خه‌میس خه‌نجه‌ره له ناو ئه‌م لیسته‌دا، چونكه خه‌میس خه‌نجه‌ر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى سوننه ناسراوه، ته‌نانه‌ت ململانێیه‌كى توندى له‌گه‌ڵ شیعه‌كان هه‌یه، كه‌چى ئێسته له ته‌ك سێ سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى شیعه له لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا هاتووه.
ئه‌گه‌رچى سه‌ركرده سزادراوه‌كانى تر‌ى عێراق به تۆمه‌تى نزیكى له ئێرانه‌وه سزا دراون، كه‌چى خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌وه ناسراوه له توركیا و قه‌ته‌ڕ نزیكه نه‌ك ئێران. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هۆكارى سزادانى قه‌یس گه‌نده‌ڵییه نه‌ك كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى خۆپێشانده‌ران، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه خه‌میس خه‌نجه‌ر به‌رتیلى داوه و گه‌نده‌ڵى كردووه تا به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بۆ خۆى به‌كار بهێنێت.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌پرسێ، "بۆچى واشنتن سزاى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌دات؟". له راپۆرته‌كه هاتووه خه‌میس فه‌رحان خه‌نجه‌ر عیساوى پیاوى كاره و ملیۆنێره له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه.
له ماڵپه‌ڕه‌كه هاتووه خه‌نجه‌ر سامانى خۆى به‌كار هێناوه بۆ به‌رتیل خۆركردنى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى تر. ته‌نانه‌ت پاره‌یه‌كى زۆرى داوه تا پاڵپشتى یه‌كێك له كاندیده‌كانى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پۆستێكى گرنگ له‌ناو حكوومه‌تى عێراق وه‌ربگرێت.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیته‌رز كردووه كه له ساڵى 2016 له‌سه‌ر خه‌میس خه‌نجه‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، خه‌میس خه‌نجه‌ر رۆڵى هه‌بووه له پاڵپشتى هێزه سیاسییه‌كانى عێراق كه هه‌ژموونیان له گۆڕه‌پانى سیاسیى عێراقدا هه‌بووه.
رۆیته‌رز خه‌میس خه‌نجه‌ر به "دانوستانكارى ژووره داخراوه‌كان وه‌سف ده‌كات". خه‌میس كه له فه‌لووجه له دایك بووه، پێشتر له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2015 له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه به تۆمه‌تى تیرۆر بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه و بڕیار دراوه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كه‌یدا بگیرێت.
خه‌میس پێشتر باسى له‌وه كردووه، مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش یان گرووپه شیعه‌كانى سه‌ر به ئێران بكرێته ئامانج، بۆیه زۆرترین كات له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ژیاوه. دواجاریش كۆمه‌ڵه‌یه‌كى سیاسیى داناوه به ناوى "میحوه‌رى عه‌ره‌بى" هه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌یش به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 كردووه.
له دیداره‌كانى به‌ر له پێكهێنانى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدیش، له ساڵى رابردوو خه‌میس خه‌نجه‌ر گفتوگۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى شیعه له نموونه‌ى هادى عامرى و نوورى مالیكی‌دا كردووه، به‌مه‌یش گرژییه‌كانى نێوانیان وه‌ك جاران نه‌ماوه‌ته‌وه.