ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به دیاركردنى سنوورى ده‌ریایى له‌گه‌ڵ فائیز سه‌راجى سه‌رۆك حكوومه‌تى لیبیا واژوو ده‌كات، ئه‌م رێككه‌وتنه‌یش یۆنان توڕه ده‌كات و به‌رپرسێكى باڵاى یۆنان رێككه‌وتنه‌كه به "سه‌یر" وه‌سف ده‌كات، چونكه لیبیا هیچ سنوورێكى ده‌ریایى له‌گه‌ڵ توركیا نییه.
دوێنێ هه‌ینى نیكۆس دندیاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان راى گه‌یاند، بانگهێنى محه‌مه‌د یوونسى باڵوێزى لیبیاى له ئه‌سینا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پێى رابگه‌ینێ 72 سه‌عاتى له‌به‌رده‌م ماوه تا ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنان جێبهێڵێ، به هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه سه‌رۆك حكوومه‌تى لیبیا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا واژوو كردووه.
هیچ سنوورێك له نێوان توركیا و لیبیا نییه كه‌چى رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر دیاركردنى سنوور كردووه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان رێككه‌وتنى نێوان ئه‌م دوو وڵاته به پێشیكارییهكى زه‌قى یاساى نێوده‌وڵه‌تى وه‌سف ده‌كات و ئاشكرایشى ده‌كاتن ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆ باڵێوزى لیبیاى داناوه شه‌وى پێنجشه‌مى رابردوو ته‌واو بووه، بۆیه یۆنان باڵوێزه‌كه‌ى لیبیا ده‌رده‌كات.
رۆژى 27ى مانگى رابردوو "تشرینى دووه‌م" فایز سه‌راجى سه‌رۆكى حكوومه‌تى لیبیا كه به "حكوومه‌تى ویفاق" ده‌ناسرێت، له توركیا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا واژوو كرد، له‌بوارى هاوكارى ته‌ناهى و سه‌ربازى و دیاركردنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌ریایى له‌نێوانیان.
دهندیاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان ده‌ڵێ "ناڕه‌زاییه‌كه‌ى یۆنان به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنى ده‌ریاى توركیا و لیبیاوه بووه، چونكه پێشیاكارییهكى زه‌ق بۆ یاساى نێوده‌وڵه‌تى له بوارى ده‌ریادا، هه‌روه‌ها دژى سه‌روه‌ریى یۆنانه، به‌ڵام باڵوێزى لیبیا ئاگهداركردنهوهكهى جێبه‌جێ نه‌كردووه، بۆیه ئه‌سینا بڕیارى ده‌ركردنى داوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌ركردنى باڵوێزى لیبیا له ئه‌سینا، پچڕانى پێوه‌ندى نییه له‌گه‌ڵ لیبیا، به‌ڵكو په‌یامێكه بۆ حكوومه‌تى ویفاق كه فایز سه‌راج سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى یۆنانى ئاشكراى كردووه، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یۆنان نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ئاراسته‌ى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه و تێیدا دیاركردنى سنوورى ده‌ریایى نێوان توركیا و لیبیاى به نامۆ و "سه‌یر" وه‌سف كردووه، چونكه لیبیا هیچ سنوورێكى ده‌ریایى له‌گه‌ڵ توركیا نییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یۆنان ده‌ڵێ یۆنان و قوبڕس ده‌كه‌ونه نێوان ئه‌و رێگه‌یان ئه‌وان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى تر‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى یۆنان ئه‌وه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانى لیبیا مافى واژووكردنى ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه‌ى نییه.
دندیاسى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان ده‌ڵێ عوقهیلا ساڵحى سه‌رۆك په‌رله‌مانى لیبیا رۆژى پێنجشه‌مى داهاتوو ده‌گاته ئه‌سینا له‌سه‌ر بانهگێشتى فه‌رمى هاوتا یۆنانییهكهى بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێ ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن. كیریاكۆس میتسۆتاكیسى سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان به په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڵێ "رێككه‌وتنى نێوان توركیا و لیبیا به‌ڵگه‌یه‌كى پوچه‌ڵه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یش نا كه له‌ڕووى جوگرافى و مێژووى پوچه‌ڵ بێت، كه كۆمه‌ڵێك دوورگه‌ى یۆنان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه ده‌سڕێته‌وه، به‌ڵكو واى كردووه توركیا تووشى گۆشه‌گیرى سیاسى بكات، چونكه ئه‌مه ته‌نیا پارچه كاغه‌زێكه كه‌س ددانى پێ نانێت".
سه‌باره‌ت به‌و رێكارییانهى یۆنان ده‌یگرێته به‌ر له یه‌كه‌م سه‌رنجى خۆى محه‌مه‌د سیاله وه‌زیرى ده‌ره‌وه له حكوومه‌ته‌كه‌ى فایز سه‌راج ده‌ڵێ "بۆنان هیچ نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى له لیبیا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یبووایه ئه‌وا ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌وان باڵوێزه‌كه‌ى ئه‌وانمان ده‌رده‌كرد".
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له نێوان فایز سه‌راج و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دراوه، محه‌مه‌د سهیالهى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیبیا ده‌ڵێ "مافى ئه‌وه‌مان هه‌یه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك بكه‌ین كه ده‌مانه‌وێ".
میسر گاڵته به رێككه‌وتنه‌كه‌ى لیبیا و توركیا ده‌كات
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، یۆنان ته‌نیا به‌خۆى نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو هه‌وڵى داوه وڵاتانى تر‌ى ئه‌ورووپایش له دژى ئه‌و رێككه‌وتنه هان بده‌ن، محه‌مه‌د سهیالهى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیبیا ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى "گوشارى ئه‌وروپى به تایبه‌تى یۆیان ده‌خرێته سه‌ر ئیتاڵیا بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى سه‌رجا ناچار بكات رێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
سیاله به میدیاكانى ئیتاڵیایشى گوتووه "ئیتاڵییه‌كان نیگه‌رانن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له جوڵه‌كانمان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه، به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توركیامان ئه‌نجام داوه".
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت یۆنان تاكه وڵات نییه له‌م رێككه‌وتنه‌ى نێوان لیبیا و توركیا، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه له میسر و قوبڕیسیش نیگه‌رانن، له‌وانه سامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر له لێدوانێكى ده‌ڵێ "رێككه‌وتنى نێوان حكوومه‌تى سه‌راج و توركیا هیچ به‌هایه‌كى نییه".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر گاڵته به‌رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و دهلچێ "ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌چێته فه‌رهه‌نگى گینیسهوه بۆ ژماره پێوانییه‌كان، له‌و رووه‌ى له كورترین كات كۆتایى هاتوووه".
نیكۆس ئهناستاسیادیس سه‌رۆكى قوبڕسیش راى گه‌یاند وڵاته‌كه‌ى داواى له دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له مافه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بكات له ده‌رامه‌ته كانزاییهكانى ده‌ریادا كه توركیا خه‌ریكه ده‌ستى به‌سه‌ر داده‌گرێت.