تۆ كه ده‌ژیت ده‌بێت ژیانت خۆشتر بوێ، ره‌نگه به‌هۆى هۆكارێك له ژیان بێ تاقه‌ت بیت، به‌ڵام كاتێك ده‌زانى كۆمه‌ڵێك شتى گرنگ هه‌ن له ژیان، ئه‌وا جارێكى تر ئاره‌زووت بۆ ژیان ده‌بێت، كاتێكیش ژیانت خۆش ده‌وێ ئه‌وا كه‌سێكى چاك و به‌رهه‌مدار ده‌بیت.
به‌هۆى جه‌نجاڵى ژیانى ئه‌م سه‌رده‌مه زۆرجار كه‌سانێك هه‌ن له ژیان بێ تاقه‌ت ده‌بن، ئه‌م كاره‌شیان زیانى بۆ خۆیان كۆمه‌ڵگه ده‌بێت، چونكه بێ تاقه‌تبوونیان له‌ژیان وا ده‌كات كه‌مته‌رخه‌م و سه‌رگه‌ردان بژین و ژیانیان به مایه‌پووچى به‌ڕێ بكه‌ن، یانیش وه‌ك كه‌سێكى توندوتیژ ده‌رده‌كه‌ون و زیان به كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ریان ده‌گه‌ینن.
تاكه شتێك مه‌كه به سه‌رچاوه‌ى چێژى خۆت
بۆچى گرنگه ژیاندۆست بین؟
گرنگه مرۆڤ ژیاندۆست بێت، چونكه ژیاندۆستى هه‌ر مرۆڤێك ته‌نیا ته‌نیا سوودى بۆ خۆى نییه، به‌ڵكو دواجار سوودى بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یشى ده‌بێت، چونكه كه‌سانى ژیاندۆست ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌یان تێدا به‌دى ده‌كرێت:
1-كه‌سانى ئاشتیخوازن.
2-رێز بۆ ژیانى كه‌سانى تر داده‌نێن.
3- خۆیان خۆشده‌وێ و هه‌میشه كۆشش ده‌كه‌ن بۆ جوانتركردنى ژیانى خۆیان.
4-له هه‌ر شتێك دوورده‌كه‌ونه‌وه كه زیانى بۆ ژیان هه‌بێت.
5- حه‌ز به هاوكارى كه‌سانى تر ده‌كه‌ن.
6-كه‌سانى گه‌شبینن.
جگه له‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه له‌وانه‌یه ده‌یان خاڵى ئه‌رێنى هه‌بێت له كه‌سایه‌تى مرۆڤى ژیاندۆست هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه كه‌سێك كه له ژیان بێ تاقه‌ته و حه‌زى بۆ ژیان نییه، پێچه‌وانه‌ى زۆرێك له‌و سیفه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌یان تێدا به‌دى ده‌كرێت.
له رێسا ساده‌كانى ژیان بگه
ئایا كه‌سانێك هه‌ن رقیان له ژیان بێت؟
كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆى كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه به نه‌رێنێ سه‌یرى ژیان ده‌كه‌ن. له‌وانه به هۆى شكستێك یان هه‌ڵه‌یه‌ك كه له ژیان ئه‌نجامیان داوه. یان به‌هۆى جه‌نجاڵى ژینگه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه و هه‌ڵپه‌ى كاركردن تووشى بێزارى ده‌بن، ئه‌م جۆره كه‌سانه زۆرجار ته‌نیا تێڕوانینیان وایه، به‌ڵام دواجار به‌هۆى زاڵبوونى ئه‌م تێڕوانینه به‌سه‌ریان، ئه‌وا ره‌فتاریشیان ده‌گۆڕێت. كه‌سێك كه ده‌ژیت شایه‌نى ئه‌وه‌یه هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى باشتر بێت، سه‌ره‌تاییه‌كیش بۆ باشتركردنى ژیانى ئه‌وا ده‌بێت دۆستایه‌تییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ژیان هه‌بێت، حه‌ز به ژیان بكات، خۆشى بوێت، بۆئه‌وه‌ى به تواناى سووكتر هه‌نگاو بۆ ئاسووده‌ى و كامه‌رانى زیاتر بنێت.
هه‌ندێك خاڵ هه‌ن وا ده‌كات ژیان به‌لاى مرۆڤه‌كانه‌وه خۆشه‌ویستتر بێت، كه له خواره‌وه ئاماژه بۆ به‌شێكیان ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م : با خۆشه‌ویستت هه‌بێت. به‌هۆى ئه‌وه‌ى مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وا ده‌بێت كۆمه‌ڵێك پێوه‌ندى هه‌بێت، زیادكردنى خۆشه‌ویستان به مانا راسته‌قینه‌كه‌ى نه‌وه‌ك خۆشه‌ویستى به رواڵه‌ت به‌هاى ژیان له‌لاى مرۆڤ زیاتر ده‌كات، مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا له ره‌گه‌زى به‌رانبه‌ر بن و به پاڵنه‌رى سێكسى بن، به‌ڵكو خۆشه‌ویستى دایك و باوك و منداڵ و رێزگرتن و پابه‌ندبوون به‌وان وا ده‌كات ژیان له‌لاى خۆشه‌ویستتر بێت.
دووه‌م: با ئامانجت هه‌بێت. هه‌رچییه‌ك خۆت ده‌یخوازى بیكه به ئامانجى خۆت پلانى بۆ دابنێ و هه‌وڵى بۆ بده، مه‌رج نییه ئه‌و ئامانجه‌ت له ئامانجى كه‌سانى تر بچێت، به‌ڵام ده‌بێت به‌لاى خۆته‌وه گرنگ بێت.
سێیه‌م: پانتاییه‌كى هێمن بدۆزه‌ره‌وه، زۆرجار ژیانمان جه‌نجاڵه ماوه ماوه ده‌بێت پانتاییه‌كى هێمن بدۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پشووییه‌ك بده‌ین.
چواره‌م: گرنگه تێڕامانت هه‌بێت، ئه‌مه‌یان به‌وه ده‌كرێت جاره جاره پانتاییه هێمنه‌كه بدۆزیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له جوانییه‌كانى ژیان و گه‌ردوون و بوونه‌وه‌ران رابمێنیت، به‌ڵام نابێت به‌دواى هه‌ندێك پرسیاره‌وه وێڵ بیت.
پێنجه‌م: هونه‌ر سه‌رچاوه جوانه‌كه‌ى ژیان، هونه‌ر جگه له‌وه‌ى رۆشنبیرییه‌كى گه‌وره‌ت پێ ده‌دات، سه‌لیقه و تێڕامانت بۆ ژیان و شته‌كانى ده‌وروبه‌رت جوانتر ده‌كات، بۆیه به هیچ پاساوێك له هونه‌ر رامه‌كه، هه‌میشه ئه‌و پێوه‌ندییه نوێ بكه‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌زموونى گه‌لان و كه‌سانى تر بخوێنه‌وه، ئه‌مه‌یان هۆكارێكى گرنگه بۆ فراوانكردنى رۆشنبیرى تۆ، واته فراوانكردن و جوانتركردنى ژیانى تۆ.
حه‌وته‌م: زوو ژیانت له‌به‌ر چاو نه‌كه‌وێت، هه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵێك شتى دزێو له ژیان هه‌ن، زۆرجاریش له ژیان ئه‌و شته دزێوانه به‌رۆكت ده‌گرن، به‌ڵام زوو كۆڵ مه‌ده با ته‌نیا شتێكى چه‌په‌ڵ ژیانت به به‌رچاو ناشرین نه‌كات.
هه‌شته‌م: سه‌رچاوه‌كانى چێژ زیاد بكه. تاكه شتێك مه‌كه سه‌رچاوه‌ى چێژى خۆت له ژیان، بۆ نموونه مه‌ڵێ ته‌نیا چێژ له خواردن، یان میوزیك، یان سێكس، گه‌شتكردن، پاره، خوێندنه‌وه دایه، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان له‌مانه جوان و سه‌رچاوه‌ى چێژ به‌یه‌كه‌وه ژیانت له‌لاى خۆشه‌ویست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌یته تاكه سه‌رچاوه‌ى چێژى خۆت ئه‌وا شته‌كه و ژیانت ماناى نامێنێ.
نۆیه‌م: له‌و كه‌سانه دوور بكه‌وه كه ژیاندۆست نیین، كه‌سانى كه‌مته‌رخه‌م كه بایه‌خێك بۆ ژیان دانێن، كه‌سانى ره‌شبین، كه‌سانى توندڕه‌و هه‌موو ئه‌وانه نابن به دۆستى ژیان بۆیه با به‌سه‌ر تۆ و بیركردنه‌وه‌ت زاڵ نه‌بن.
ده‌یه‌م: له هه‌ندێك رێساى ساده‌ى ژیان بگه. ئه‌مه یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان، كه‌س ناتوانێ له‌هه‌موو ماناكانى ژیان بگات، به‌ڵام هه‌موومان له رێساكانى تێ ده‌گه‌ین، له‌وانه له هه‌موو شتێكى ژیان چاكه و خراپه دێنه به‌رده‌مت. ژیان هه‌موو شتێكت پێ نادات. تۆ له هیچ شتێك تاكانه نییت و دوایین كه‌س نییت. رسته‌ى له‌م جۆره زۆرن و ساده‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌بیرت بن زۆر سوودت پێ ده‌گه‌ینن.
یانزه‌م: هه‌وڵبده كار وپاره‌ت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كار و پاره‌ت هه‌بێت و هه‌وڵ بده‌یت له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پاره‌ت زیاتر بێت، ئه‌وا ژیانت زۆر ئاسانتر ده‌بێت و ده‌توانى به‌شێكى زۆر له‌و شتانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌نجام بده‌یت. ئه‌گه‌ر هه‌ژارییت ئه‌وا ئه‌وه‌ت به‌بیر بێت تۆ تاكه كه‌س نییت كه هه‌ژارییت.