مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ڕۆژ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئێسته قۆناغی باشمان بڕێوه و ده‌ستكه‌وتی زۆر به‌ده‌ست هاتووه
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، له ڕۆژی سوێندخواردنه‌وه ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه ئه‌ركێكی سه‌ختمان له ئه‌ستۆ گرتووه و ئێسته قۆناغی باشمان بڕێوه و ده‌ستكه‌وتی زۆر به‌ده‌ست هاتوون.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پابه‌ندبوونی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر كوردستانێكی به‌هێز و هه‌رچی له‌توانامان بێت ده‌یكه‌ین بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی پێویستی به زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه، تێپه‌ڕبوونی 100 ڕۆژ ته‌نیا سه‌ره‌تاییه، به‌ڵام هه‌نگاوی باشیشمان ناوه.
سه‌رۆك وه‌زیران گوتی، هه‌ر حكوومه‌تێك بیه‌وێ خزمه‌ت بكات پێویسته شه‌فاف بێت و ئێسته بڕیاردراوه به كۆكردنه‌وه‌ی گشت داهاته‌كان له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى و پلانمان داناوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زۆركردنی داهات و توانیومانه داهاتی ناوخۆ زیاد بكه‌ین.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێسته سه‌رقاڵی ڕێكخستنه‌وه‌ی باجین له كوردستان و خه‌رجییه‌كانیش زیاتر به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێ و چاودێریان ده‌خرێته سه‌ر، پڕۆسه‌یه‌كی شه‌فافمان له داهاتی سامانه‌سرووشتییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر و گشت هاووڵاتییان ده‌توانن بزانن داهاتمان چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌كرێ.
مه‌سروور بارزانی گوتی، كه‌شێكی باشمان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گه‌نده‌ڵی نه‌كرێ و من له‌سه‌ر ئه‌وه ڕژدم و چه‌ندان كه‌س به‌هۆی به‌رتیل دراونه‌ته دادگا.