ژنێك بە فیشەك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:08:08/12/2019 ‌
لە شارۆكەی سۆران لە كاتی دەستكاری دەمانچەیەك، فیشەكێك لە دەمانچەكە دەتەقێت و بەرژنێك دەكەوێت و گیان لە دەست دەدات.

ئاگەدار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بە بوونی تەرمی ژنێكی كوژراو
ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم، شێروان خالید گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ ئاگەدار كراینەوە لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران بە بوونی تەرمی ژنێكی كوژراو بە ناوی "م . ح . ح" تەمەن /42/ ساڵان پیشە ژنی ماڵ و دانیشتووی سۆران.

گوتەبێژی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنانی سۆران گوتی، بەپێی گوتەی شاهیدحاڵانی ڕووداوەكە كەسێك بەناوی "ٲ. گ. ج " تەمەن 23 ساڵان لە كاتی دەستكاریكردن بە چەكی جۆری دەمانچە، فیشەك لە دەستی دەرچووە و بەرسنگی ژنەكە كەوتووە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

ئاشكرای كرد، تۆمەتبار راستەوخۆ خۆی ڕادەست كردووە و ددانی ناوە بەوەی كە بە هەڵە لێی داوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆلینەوەش لەسەر ڕووداوەكە بەردەوامە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانە.


سۆران/ موڕشید برادۆستی



وشە - رامیار جەواد