لەبارەی خولی فڕۆكەوانی عێراق وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەك ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو ناوانەی لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاو كراوەتەوە پێوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
وەزارەتی پێشمەرگە خۆی ناوەكان رادەگەیەنێت
وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی كردووە، بەڕێوەبەرایەتی تاكەكان و خۆبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت كە ئەو ناوانەی پێوەست بە خولی فڕۆكەوانی كە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاو كراوەتەوە، هیچ پێوەندییەكی بە بەڕێوەبەرایەتی تاكەكان و خۆبەخشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە و ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە لە رێگەی وەزارەتی پێشمەرگەوە ناوی خۆیان تۆمار كردووە.
دووپاتی كردەوە، ئەو ناوانەی لە بنكەكانی تاكەكان و خۆبەخشەكان لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی تۆمار كراون دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوبراوەوە ئاگادار دەكرێنەوە.